riklam

سلێمانی.. كۆڕێك لەبارەی نەخۆشییە دەرونییەكانەوە سازكرا

ئەدەب و هونەر 05:16 PM - 2021-10-27

ئێوارەی ئەمڕۆ 27-10-2021، لە ناوەندی رۆشنبیریی جەمال عیرفان، لە پڕۆژەیەكی هاوبەشدا رێكخراوی  PDO و كۆمەڵەی زامی كوردستان، كۆڕێكیان بۆ د.رەسوڵ ئیبراهیم پسپۆڕی بواری دەرونی ساز كرد.

لە كۆڕەكەدا د.رەسوڵ كورتە باسێكی لەسەر نەخۆشییە دەرونییەكان پێشكەش كرد و رایگەیاند، لەمڕۆدا بەهۆی ئەو قەیرانە زۆرانەی رویان كردۆتە كۆمەڵگە، ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەكی بەرچاو تەشەنەی كردووە لەنێو هەموو تاكەكاندا.

 لەبەشێكی تری كۆڕەكەدا د.رەسوڵ باسی لە هۆكارەكانی رێگریی كردن لە نەخۆشییە دەرونییەكان كرد و رێنمایی پێویستی بەخشییە ئامادەبووان.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket