}

وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی نوێ بۆ كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌كات

کوردستان 04:48 PM - 2021-10-27

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/10/2021 ، به‌ئیمزای ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابوری، رێنمایی دارایی بۆ كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانیان ده‌رچوو.
 
رێنماییه‌ داراییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه‌ به‌ ژماره‌ (14) ده‌رچووه‌، ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت كراوه‌و تیایدا هاتووه‌، پاڵپشت به‌ نوسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ 19/10/2021 ، شه‌ش رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رچووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو به‌پێی گوندو شاره‌دێ و سه‌نته‌ری پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و له‌به‌رچاوگرتنی بڕوانامه‌.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌م رێنماییه‌ داراییه‌ له‌ 1/9/2021ه‌وه‌ جێبه‌جیده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
 
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ١٧-١٠-٢٠٢١ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ، وه‌زیری دارایی و ئابوری به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبۆوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket