riklam

فیلمی ئێرانی دار گوێز بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێم نمایش ده‌كرێت

ئەدەب و هونەر 07:26 PM - 2021-10-26

فیلمی ئێرانی دار گوێز له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د حسێن مه‌هده‌ویان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ لایه‌ن كۆمپانیای مه‌ستی فیلم له‌ هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت.
به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی 4ی مانگی 11ی 2021 به‌ شێوه‌ی هاوكات له‌ پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستپێده‌كات.

دارگوێز چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی تاڵ و پڕ له‌ نه‌هامه‌تی كه‌سێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی قادر مه‌ولان پوور ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ كاره‌ساتی كیمیابارانی سه‌رده‌شتدا به‌ر چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ون.

ئه‌م فیلمه‌ ئێرانییه‌ له‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر له‌ تاران توانی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین ئه‌كته‌ر وه‌ده‌ست بێنێت.

فیلمی دارگوێز یه‌كێك له‌ به‌ربژێره‌كانی ئێران بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری ئێران بچێته‌ ڕكابه‌ریی ئۆسكاری 2021.

كۆمپانیای مه‌ستی فیلم ده‌یه‌وێت به‌ گرینگی دان به‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دوولایه‌ن، فیلمه‌ ئێرانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كاته‌وه‌.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket