riklam

كۆیه‌.. ژوری دیكۆمێنتاری ڕاگه‌یاندنكار و فۆتۆگرافه‌ر قادر به‌شدار ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب و هونەر 05:52 PM - 2021-10-26

له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌داو به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هاوڕێیانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ژووری دیكۆمێنتاری كۆچكردوو قادر به‌شدار له‌ كۆیه‌ كرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمیه‌كه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌شكران و گوزارشتیان له‌ خه‌بات و كارو چالاكیه‌كانی كۆچكردوو قادر به‌شدار ده‌كرد، خاوه‌ن بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ فازیل شه‌وڕۆ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ خه‌ونه‌ هونه‌ریه‌كانی كۆچكردووانی ئه‌مشاره‌ زیندو بكرێنه‌وه‌و قادر به‌شداریشی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دراوه‌شاوه‌ی بواری ڕاگه‌یاندن و نوسه‌رو شاعیرو پێشمه‌رگه‌ ناوبرد. 

وتیشی: له‌م هۆڵه‌ ئه‌رشیفه‌ فۆتۆی كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری كۆیه‌و كه‌ره‌سته‌ فۆتۆیی و ژیانی ڕۆژانه‌ی قادر به‌شداری تێدانمایشكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ داهاتوودا له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌م شاره‌ بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia كاروان نازم/ كۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket