riklam

رۆژنامه‌ی (خۆرنشین)ی تاران، سه‌رله‌نوێ چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 11:46 AM - 2021-10-26

بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، له‌ هه‌وڵێكی نوێدا رۆژنامه‌ی (خۆرنشین) به‌شرۆڤه‌وه‌ چاپ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی (1951-1952ز) له‌ شاری تاران به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی بڵاوبۆته‌وه‌.

(د.كارزان محه‌مه‌د) مامۆستای زانكۆ و ئاماده‌كاری ئه‌م به‌رهه‌مه‌، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: رۆژنامه‌ی (خۆرنشین) كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كه‌سایه‌تی ناوداری كورد (عه‌بدولحه‌مید مه‌عریفه‌ت، د.وه‌كیل كوردستانی) له‌ شاری تاران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وتار و هه‌واڵه‌كانی ئاراسته‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رانه‌یان هه‌یه‌، له‌و ماوه‌ كورته‌دا ده‌رچووه‌ كه‌ (د.موسه‌ده‌ق) ده‌رفه‌تێكی ئازادیی بۆ میدیاكان ره‌خساندووه‌ تا پشتیوانی پرۆسه‌ی خۆماڵیكردنی نه‌وت بكه‌ن.

ناوبراو وتیشی: رۆژنامه‌كه‌ (15) ژماره‌ی لێده‌رچووه‌، سه‌رجه‌م ژماره‌كانی به‌ شرۆڤه‌ی ناوه‌رۆك و خستنه‌ڕووی ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه‌ چاپ كراوه‌، به‌ڕێز (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگاری سلێمانی یاریده‌ی له‌چاپدانی داوه‌. كاك (ساڵح بێچار)ی شاعیریش ماندوونه‌ناسانه‌ كوالیتی رۆژنامه‌كه‌ی چاك كردووه‌.

ئه‌و كتێبه‌ له‌ تیراژی 400 دانه‌ له‌ چاپخانه‌ی ئاسیا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket