riklam

دەستەی ناوبژیوانی كێبڕكێی فێستیڤاڵی كورتە فیلمی تاران ناسێنرا

ئەدەب و هونەر 09:19 AM - 2021-10-26

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی ركابەریی سینەمای نێونەتەوەیی 38 هەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران ناسێنران.

بەپێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی 38 هەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران، ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی كێبڕكێی سینەمای نێونەتەوەیی 38 هەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران ناسێنران.

لیا جۆواناتزی بێلتەرامی لە ئیتاڵیا، سێباستیان سیمۆن لە فەرەنسا، شۆكۆ تاكێگەسا لە ژاپۆن، ویرجیل ویدریش لە نەمسا و ئەبولفەزل جەلیلی لە ئێران بەرهەمەكانی بەشی كێبڕكێی نێونەتەوەیی سی‌وهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاران ناوبژیوانی و داوەری دەكەن.

یا بێلتەرامی Lia Beltrami بەرهەمهێنەر، دەرهێنەر و نووسەری ئیتاڵیاییە كە بەرهەمهێنان و چێكردنی 50 بەڵگەفیلم و نووسینی 6 كتێب لە كارنامەی هونەریی خۆیدا هەیە، لە ساڵی 1997ی زایینی فێستیڤاڵی فیلمی مەزهەبی ئەمڕۆ و ئافرەتانی باوەڕمەند بە ئاشتی لە بەیتولموقەدەس دامەزراند. بێلتەرامی تا ئێستا بە رێژەی 103 خەڵاتی بۆ فیلمەكانی خۆی بەدەستهێناوە.

سێباستیان سیمۆن" Sébastien Guillaume لەدایكبووی ساڵی 1983ی زایینی لە فەرەنسا، فیلمساز، مامۆستای زانكۆ، بەرنامەنووسی فێستیڤاڵ و رەخنەگری فیلمە.

فیلمەكانی ئەو بریتین لە "بینەر هەرگیز پێشكەش ناكات"، "بەخێر بێنەوە بۆ ماڵێ"، "كۆمەڵگەی شاری"، "شێوازی هەڵفڕین" و هتد.

"شۆكۆ تاكێگەسا" Shoko Takegassa لە ژاپۆن، ساڵی 2015 بۆتە ئەندامی SSFFو ASIA و وەكوو بەرنامەداڕێژ دەستی بە چالاكی كرد، ئەو جێگایەی كە لەوێ بەرپرسی بەرنامەداڕشتن و بەشی پەیوەندییە‌كانی نێونەتەوەیی فێستیڤاڵ بووە. ئەو هەروەها لە فێستیڤاڵی "ترابیكا" وەكوو نوێنەری كورتە فیلم هاوكاری كردووە و لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی Nordisk panorama وەكوو ئەندامی دەستەی داوەران بەشداری كردووە.

"ویرجیل ویدریش" Virgil Widrich لە نەمسا، لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای چەندبواری راگەیاندنی checkpoint media GmbH، مامۆستای زانستگای هونەر و زانستەكانی زانكۆی هونەرەكانی بەكەڵك لە شاری وییەن و هتد بووە.
ویدریش بۆ كورته ‌فیلمی "فرۆشگای كۆپی" بە رێژەی 37 خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەستهێنا‌ و بووە ناوزەدی خەڵاتی ئۆسكار‌.

هەروەها بۆ ئەنیمەیشێنی "فیلمی خێرا" تا ئێستا زیاتر لە 36 خەڵاتی نێونەتەوەیی وەرگرتووە.

"ئەبولفەزل جەلیلی" دەرهێنەر، سیناریۆنووس و مۆنتاژكاری ئێرانیە كە بەرهەم گەلێكی وەكوو "میلاد"، "گاڵ"، "دۆت واتە كچ"، "چیرۆكێكی راستەقینە"، "سەمای خاك"، "رێگای پێچەوانە" و چەندین بەرهەمی سینەمایی دیكەی لە كارنامەی خۆیدا هەیە كە سیناریۆی زۆربەیانی هەر بۆ خۆی نووسیویەتی.

جەلیلی چەندین خەڵاتی وەكوو خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی رۆما، قرقاڵی زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی كرالا، یوزپڵینگی زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی لۆكارنۆ و چەندانی دیكەی بەدەستهێناوە.

ئەو هەروەها داوەری فێستیڤاڵەكانی ناوخۆیی و بیانی وەكوو فێستیڤاڵی فیلمەكانی ئێرانی لە فەرەنسا، فێستیڤاڵی فیلمی دێهلی نەو و هتد بووە.

PUKmedia مەنسوور جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket