riklam

ڕەنگدانەوەی قورئان لە شیعری كلاسیكی كوردیدا

ئەدەب و هونەر 11:20 AM - 2021-10-25

ئێوارەی ڕۆژی 24-10-2021 سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری و هونەری لە هەولێر كۆڕێكی بۆ مامۆستا حەمە ساڵح فەرهادی بە ناونیشانی ڕەنگدانەوەی قورئان لە شیعری شاعیرانی كلاسیكی كوردیدا ڕێكخست.

سەبارەت بە بابەتە و ناوەڕۆكی كتێبێكە مامۆستا فەرهادی تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ڕنگدانەوەی قورئان لە شیعری كلاسیكدا كتێبێكە كە لەساڵی 2019 لەلایەن زانكۆی فەڕەنسی كوردی چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

وتیشی: كتێبەكە لە 500 لاپەڕەكەپێكهاتووە كە بەرهەمی 99 شاعیری كلاسیكی كوردی لەخۆگرتووە و ئەو شاعیرانە لە شیعرەكانیاندا سوودیان لە ئایەتەكانی قورئان وەرگرتووە. 

ئاماژەی بەوەشكرد هەندێك لە شاعیرەكان دێڕێك یان چەند دێڕێكیان تێكەڵی شیعری كوردی كردووە و ئەمەش توانای ئەو شاعیرانە دەردەخات. هەندێك لەوشاعیرانەی كە لەو كتێبەدا ناویان هاتووە بریتیە لە عەلی حەریری، خانی، نالی، مەحوی، وەفایی، حاجی قادری كۆیی، موخلیس، سالم و ... هتد.

 PUKmedia سەباح شكور – هەولێر 
  


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket