}

به‌ هه‌وڵی یه‌كێتی كێشه‌كه‌ی تۆبزاوا چاره‌سه‌ر كرا

کوردستان 03:07 PM - 2021-10-24

دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ شایه‌تحاڵێكی زیندووی پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال له‌ ناوچه‌ی تۆبزاوای كه‌ركوك كه‌ كاتی خۆی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس ده‌رحه‌ق به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌نجامی دابوو بكرێنه‌وه‌ به‌ سه‌ربازگه‌ و ئه‌و شوێنه‌وه‌رانه‌ له‌ناو بدرێن، به‌ڵام به‌ هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی به‌ تایبه‌ت هه‌ڤاڵ كاك ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، له‌ رێگه‌ی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵ، پڕۆسه‌ی‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ راگیرا.

لێره‌وه‌ جێی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بوون، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كێتیی ده‌بێته‌ پارێزه‌ر و داكۆكیكاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان، به‌ڵێنیش ده‌ه‌ین له‌ پێناو كه‌ركوك و دۆزه‌ ره‌واكه‌ی، هه‌رچی پێویست بێت بێ درێغ ئه‌نجامی بده‌ین تا گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ئه‌و پرسه‌ ره‌وایه‌.

مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك
24-10-2021

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket