}

گەلەری پاشا نارسە لە مۆزەخانەی سلێمانی كرایەوە

کوردستان 02:50 PM - 2021-10-24

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 24-10-2021 لەناو مۆزەخانەی سلێمانی، گەلەری تایبەتی پاشا نارسە كرایەوە.

گەلەرییەكی چوار پارچە پەیكەری پاشا نارسەی تێدا نمایشكراوە كە بە هەڵكۆڵینی بەرز لەسەر بەردی كلس هەڵكۆڵراون و نیوەی لەشی پاشا نارسە پیشان دەدەن.

پەیكەرەكان لە ساڵی 1997 لە ناوچەی پەیكوڵی لە نزیك شاری سلێمانی هێنراونەتەوەو ئەمڕۆ لەناو مۆزەخانەی سلێمانی نمایش كراون و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بكەن و ئەو پەیكەرانە ببینن كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 297 ی زایینی.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket