riklam

PUKmedia دوو كتێبی رووسی لەبارەی كوردەوە دەناسێنێت

کوردستان 01:45 PM - 2021-10-24

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 24-10-2021، لە هۆڵی یەڵماز گونەی لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە، مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهاوكاری بەشی روسی سایتی PUKmedia و بە ئامادەبوونی ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق و ئۆلیگ لیڤن، كونسوڵی روسیا لەھەرێمی كوردستان، مەراسیمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی هەردوو كتێبی (گەشتنامەی ئۆلفێرێڤ، و كورد لە بیرەوەرییەكانی پریماكۆڤی مەزندا) سازكرد .

هەردوو كتێبەكە لە لایەن سوارە شاكەلی-یەوە كراون بە كوردی و لە ناوەڕۆكدا باسی پەیوەندییە مێژوویی و سیاسییەكانی روسیا و هەرێمی كوردستان دەكەن و هەریەك لە نووسەران محەمەد حەمەساڵح و محەمەد مێرگەسوری خوێندنەوەیەكی كورتیان لەسەر كتێبەكان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا كتێبەكە وەك دیاری پێشكەش بە ئامادەبووان كرا. 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق-جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket