}

سلێمانی..بازاڕی فرۆشتنی فه‌رش و قاڵی و جاجمی كۆنی كورده‌واری

کوردستان 11:22 AM - 2021-10-24

گوزه‌رێكی شاری سلێمانیه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 80 ساڵه‌ له‌م گوزه‌ره‌ كه‌لوپه‌له‌ كلتوری و كورده‌وارییه‌كان ده‌فرۆشرێت، ئه‌م گوزه‌ره‌ بوه‌ته‌ شوێنێك ڕۆژانه‌ زۆرترین هاوڵاتی ڕووی تێده‌كات.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هاوڵاتیانی ڕاكێشاوه‌ بوونی چه‌ندین جۆر كۆمبار و قاڵی و فه‌رشی كۆنی كورده‌وارییه‌، ساڵانی ڕابردوو له‌م گوزه‌ره‌دا چه‌ندین دووكان كاری فرۆشتنی ئه‌م جۆره‌ كه‌لوپه‌لانه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ته‌نها سێ دووكان ماوون ئه‌م كاره‌ بكه‌ن.

عه‌زیز مه‌لا ره‌سوڵ ماوه‌ی چه‌ندین له‌گوزه‌ری مه‌زادخانه‌ی خواره‌وه‌ كاری فرۆشتنی فه‌رشو قاڵی و جاجمی كۆنی كورده‌واری ده‌كات ئه‌و ته‌مه‌نی 87 ساڵه‌ و وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ ئه‌وكاره‌ ده‌كات حاجی عه‌زیز بۆ PUKmedia وتی: ساڵانی ڕابردوو ئه‌م گوزه‌ره‌ ته‌نها فه‌رش و قاڵی و جاجم و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی كۆنی كورده‌واری ده‌فرۆشرا كه‌ هه‌مووی له‌لای خۆمان دروست ده‌كران، به‌ڵام ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ گوزه‌ره‌كه‌ گۆڕاوه‌ و ته‌نها ئێستا 3دووكان كاری فرۆشتی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ كۆن و كورده‌وارییانه‌ ده‌كه‌ین.

وتیشی: نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هاوڵاتیان گرنگی به‌و جۆره‌ فه‌رش و قاڵی و جاجمه‌ كورده‌واریانه‌ ناده‌ن و هه‌مووی له‌ وڵاتانه‌وه‌ هاورده‌ی بازاره‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ كه‌له‌پور و كورده‌واری خۆمان له‌بیربكه‌ین.

حاجی عه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تابتوانم وه‌ك خۆم ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران بزانن ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ كورده‌وارییانه‌ین.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
وێنه‌/ شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket