riklam

كۆڕ‌ێك بۆ پڕ‌ۆفیسۆر د.دڵشاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب و هونەر 05:36 PM - 2021-10-23

ئێواره‌ی ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌ 23/10/2021 له‌هۆڵی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی له‌ تۆڕ‌ی ناوه‌ندی ڕ‌ۆشنگه‌ری چاودێر ، بنكه‌ی ڕ‌وناكبیری گه‌لاوێژ، كۆڕ‌ێكی بۆ پڕ‌ۆفیسۆر د.دڵشاد مسته‌فا به‌ناونیشانی "ئایا فیلم بیرده‌كاته‌وه‌" ڕ‌ێكخست. 

له‌ كۆڕ‌ه‌كه‌دا د.دڵشاد مسته‌فا كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر مێژووی سه‌د ساڵه‌ی سینه‌ما و فیلم و فیلمسازی له‌خۆرئاواو وڵاتانی خۆرهه‌ڵات به‌تایبه‌تی وڵاتی ئێران پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی كرد به‌هۆكاره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌جیهاندا به‌جۆرێك كه‌ كێبڕ‌كێ له‌گه‌ڵ سروشت و چاو و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤدا ده‌كات.

له‌به‌شێكی تری كۆڕ‌ه‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاری تایبه‌ت به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م فیلم  و سینه‌ما له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی د.دڵشاد مسته‌فا  كرد. 
له‌كۆتایی كۆڕ‌ه‌كه‌شدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی بنكه‌ی گه‌لاوێژ پێشكه‌ش به‌پڕ‌ۆفیسۆر دڵشاد مسته‌فا كرا. 
 
د.دڵشاد مسته‌فا دكتۆرای له‌فیلمسازی له‌به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه‌، خاوه‌نی چوار كتێبی ده‌قی شانۆییه‌ و به‌شداریی ده‌یان كۆنفرانس و فێستیڤاڵی له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردووه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژینه‌وه‌ و وتاری له‌ گۆڤار و ڕ‌ۆژنامه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket