riklam

هه‌ندرێن خۆشناو پێشانگای تایبه‌ت بۆ مۆتیفه‌ شیعرییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌

ئەدەب و هونەر 04:28 PM - 2021-10-23

هه‌ندرێن خۆشناو كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كورده‌و له‌ بواری كاریكاتێریشدا هونه‌رمه‌ندێكی پێشه‌نگه‌ وجێ په‌نجه‌ی دیاره‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی ماندونه‌ناسه‌و به‌رده‌وام بیر له‌داهێنان و به‌رهه‌مهێنان ده‌كاته‌وه‌، هه‌رجاره‌و به‌كار و فۆڕمی تایبه‌ت و ستایلێكی جیاوازه‌وه‌، به‌ خستنه‌ڕووی ستاتیكای هێلكاری و ره‌نگ و په‌یڤی ئه‌ده‌بی، دوای به‌شداریكردن له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی كاریكاتێریی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ دوایین كار و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی خۆیدا، كردنه‌وه‌ی چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كاری خۆی بوو، له‌ ژێر ناونیشانی (مۆتیفه‌ شیعرییه‌كان-٢)، پێشانگاكه‌ش له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكرایه‌وه‌، له‌م پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ند 16 تابلۆی ره‌نگاوڕه‌نگی نمایش كردووه‌، كه‌ به‌ ستایلێكی نوێخواز و سه‌رده‌میانه‌، كه‌ دیگیتاڵ ئارته‌ كاری تێداكردوون، كاره‌كانیش له‌ ساڵانی 2005 – 2006 جێبه‌جێكراون و له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا له‌ته‌ك هۆنراوه‌ و شیعری شاعیراندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كارێكی نوێ و داهێنان ده‌ژمێردرێن، هونه‌رمه‌ند هه‌وڵی داوه‌ جیاوازییه‌ك بێنێته‌كایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاری هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ له‌ بواری مۆتیفدا، ئه‌ویش به‌ دروستكردنی تابلۆكانی به‌ شێوازی دیگیتاڵ ئارت، ئه‌و سه‌رده‌م هێشتا قه‌ڵه‌می دیگیتاڵی لێره‌ په‌یدانه‌ببوو، له‌ كاره‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ هێڵكارییه‌كاندا ووردبینه‌وه‌، ئه‌وا جوڵه‌ی ماوسی كۆمپیوته‌ر دیاره‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ره‌نگ له‌ تابلۆكاندا، له‌ جیاتی وه‌كو كاره‌ باوه‌كانی پێشوو، كه‌ مۆتیف هه‌ر به‌ ره‌ش و سپی ده‌كێشرا، ره‌نگیش جوانییه‌كی زیاتر و گیانێكی نوێی به‌ مۆتیفه‌كان به‌خشیووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ خاڵێكی ئه‌رێنی بۆ كار و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو هه‌ژمارده‌كرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی – هه‌ولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket