riklam

دانانەوەی سەربازگە لەتۆپزاوا ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە

کوردستان 01:46 PM - 2021-10-23

ژمارەیەك رێكخراو و كەسایەتی و چالاكوانی بواری ئەنفال هۆشداری دەدەن لەوەی سوپای عیراق سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنوری پارێزگای كەركوك كە دەیان هەزار رۆڵەی كورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا كۆكرایەوەو پاشان لەگۆڕی بەكۆمەڵدا زیندە بەچاڵكران، دەشڵێن: ئەم هەوڵەی سوپای عیراق پێشێلكارییەكی زەقی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقە لە دۆسیەی ئەنفال كە بڕیاری قەرەبوكردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەركردوەو پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت.

34 رێكخراو و كەسایەتی و چالاكوانی بواری ئەنفال لەڕاگەیەنراوێكی ناڕەزاییدا ئاماژە بەوەدەكەن ماوەیەكە سوپای عیراق سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنوری پارێزگای كەركوك، لە هەمان سەربازگەی (تۆپزاوا)ی پێشوو، كە دەیان هەزار رۆڵەی كورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا كۆكرایەوەو پاشان لە گۆڕی بەكۆمەڵدا زیندەبەچاڵكران. 

دەشڵێن: سەربازگەی تۆبزاوە، هێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە، هەر شوێن و جێگەیەكی ئەو سەربازگەیە، چیرۆكێكی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیەیە كە دەرهەق بەگەلی كورد ئەنجامدرا دەگێڕێتەوە.

ئەو رێكخراو و كەسایەتی و چالاكوانی بواری ئەنفال راشیانگەیاند: ئەم هەوڵەی سوپای عیراق پێشێلكارییەكی زەقی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقە لە دۆسیەی ئەنفال، كە تێیدا بڕیاری قەرەبوكردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەركردوەو پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت، كە یادەوەرییەكانی تاوانەكەی هەڵگرتوە و دەبوایە هەر لەدوای روخانی رژێمی بەعس مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی تێدا دروست بكرابایە.

ئەو رێكخراو و كەسایەتییانە لەگەڵ ئیدانەی هەوڵەكانی سوپای عیراق داوای راگرتنی پرۆسەكە دەكەین، لەگەڵ ئەوەشدا رەخنە لە بێدەنگی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم دەگرن.

1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید-KWG
2-رێكخراوی گەشە پێدانی مافی مرۆڤ
3-عارف قوربانی لێكۆلەر لە بواری ئەنفال
4-رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
5-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
6-رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
7-تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc 
8-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-
9-رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان 
10-رێكخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
11-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك
12-رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
13-ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان
14-تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
15-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان  – oawmd-
16-هێمن حەسیب چالاكوانی بواری جینۆساید
17-عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان
18-كۆمەڵەی داكۆكی له پرسی ئەنفال
19-رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی
20-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
21-كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
22-حیكمەت فایەق عارف چالاكوانی بواری جینۆسایدو چەكی كیمیاوی و كۆكوژ
23-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
24-دكتۆر فاتیح سەنگاوی نووسەرو توێژەر لەبواری پرسی ئەنفال
25-شوان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق
26-عەدالەت عومەر نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید
27-ئیدریس عەبدوڵا نووسەرو توێژەری بواری ئەنفال
28-عەلی بەندی نووسەرو لێكۆڵەری بواری ئەنفال 
29-رێكخراوی پارێزەران و راوێژی یاسایی و پرسی مافی مرۆڤ
30- شێخ سدیق نووسەر لە بواری جینۆسایدو ئەنفال
31- رێكخراوی كار بۆ ئەنفال
32-دیمەن محەمەد  چالاكوانی بواری جینۆساید
33-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید
٣٤- مەلا  شاخی نوسەرو رۆژنامەنوس

PUKmedia ئازاد شكور - كەركوك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket