riklam

حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا هیوای کاری پێکەوەیی دەخوازێت لەگەڵ ی.ن.ک

کوردستان 07:39 PM - 2021-10-22

پاش سەرکەوتنی حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، کە حزبێکی دەستە خوشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە پرۆگرێسف ئەلاینس و رێکخراوی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنالی جیهانیدا،  دکتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ ناردن کە تیاییدا پیرۆزبای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێ ڕاگەیاندن، بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا بەدەستیان هێناو وە کاندیدکردنی ئۆلاف شوڵز بۆ راوێژکاری ئەڵمانیا، کە بەڕێزیان پێشتر وەزیری دارایی و جێگری راوێژکار بوو.
لە وەڵامدا بەڕێزیان و حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڤاڵ د.سۆران جەمال تاهیر-یان کرد بۆ ئەو پیرۆزباییە، وە هیوای کاری پێکەوەییان خواست لە داهاتوو، وە خۆشحاڵن بەوەی گەلی ئەڵمانیا لەسەر بەرنامەو ئەجێندای سۆسیال دیموکراتەکان دەنگیان پێداون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket