riklam

گوهدار زێباری پەیامێكی بڵاوكردەوە

کوردستان 06:12 PM - 2021-10-22

گوهدار زێباری یەكێك لەچالاكوانە سزادراوەكانی بادینان پەیامێكی لەزیندانەوە بڵاوكردوەتەوەو پەردەی لەسەر مەبەستی زیندانیكردنیان  داماڵیوە.
لەدەقی پەیامەكەی گوهدار زێباری دا هاتووە:" سڵاوێكی بوێرانە كە زیندانێكی قۆل و دابڕاو بۆ میللەتێكی ستەملێكراو لەدەست دەستەڵاتێكی زاڵم،لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسم،وە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا.
رونیشكراوەتەوە:" ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاو بونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم،بەڵام بەلای عاشقەوە گرنگ نیە ئەوەی دێتە رێگای بۆ گەیشتن بە مەعشوقەكەی، چونكە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەڵەمین بۆیە دەبێت دێرە تەواو نەكراوەكان تەواو بكەین و گوتارە بچراوەكانیش بەردەوامی پێ بدەین،  رەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونكە پەنجەمان بۆ سەرەداوەكانی گەندەڵی درێژكردووە وچاومان خستوەتە سەر گردەكانی ئەم وڵاتە كە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە، بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە،قسەمان لەسەر كومەڵێك كەس كردووە كە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی رەخنەن، بەڵام بەلای ئەوانەوە پیروز و قدوسن
دەقی پەیامەكە: 
دوای ساڵێك لە بێ دەنگی
سڵاوێكی بوێرانە كە زیندانێكی قۆل و دابڕاو بۆ میللەتێكی ستەملێكراو لەدەست دەستەڵاتێكی زاڵم،لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسم،وە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا.
یان ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاو بونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم،بەڵام بەلای عاشقەوە گرنگ نیە ئەوەی دێتە رێگای بۆ گەیشتن بە مەعشوقەكەی، چونكە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەڵەمین بۆیە دەبێت دێرە تەواو نەكراوەكان تەواو بكەین و گوتارە بچراوەكانیش بەردەوامی پێ بدەین،  رەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونكە پەنجەمان بۆ سەرەداوەكانی گەندەڵی درێژكردووە وچاومان خستوەتە سەر گردەكانی ئەم وڵاتە كە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە، بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە،قسەمان لەسەر كومەڵێك كەس كردووە كە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی رەخنەن، بەڵام بەلای ئەوانەوە پیروز و قدوسن،لە رێزی خوادوەندەكانن،بۆیە دەبێت قسە بكەین ھەتا ھەموو شتێك دەچێتەوە قەبارەی خۆی و ئەم ووڵاتە لە دوخی ئاسایی و سروشتی خۆی دا تێپەر ببێت،زۆر داخ لە دڵن بەئێمە بۆیە ٦ساڵ سزای ئێمە یان داوە دیاریش نیە ئاخۆ ئەم سزایە داخی دڵیان دادەمركێنێت یان تێنوی سزای زیاترن،چونكە دارەكە خراب لەسەریان شكایەوە ھەر دەستگیركردنی ئێمە خۆی بەخۆی سەركەوتنی ئێمە بوو،چونكە ئەوان مانگانە ملیونان دولار لە میدیا و سوشیال میدیا خەرج دەكەن و ھزارەھا موچە خور بەناو نوسەر و روژنامەنوس وفلان و فیسار ھەن كەچی قودرەتی ئەوەیان نەبوو بە گوتار بە قەلەم وگفتوگۆ و مێزگرد وەڵامی مە یان بدەنەوە چونكە دەزانن حەقیقەت لای ئێمەیە و ئەوان بەرامبەرمان دۆڕاون.
بۆیە بە تۆمەت و قسەی ناڕاست دەیانەوێ حەقیقەت بگۆرن، بەڵام با دڵنیابن ناتوانن حەقیقەت بگۆرن  و راستی بەرێگای خۆی دەرَوات،خاڵێكی تری دۆرانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملكەچی خۆیان بكەن، بەڵام بادینان ئەم جارە گرێی نێوان سۆران و بادینان كردەوە و بەستەڵەكی نێوان سلێمانی و دھۆك شكاند،بۆ بە سیمبۆڵی ئازادی و قوربانی وگوتاری ئەوانیان ڕەت كردەوە و ھەنگاوی نا بەرەوە دۆزینەوەی خۆی ئیتر من خاوەن بریاری خۆمم.
خالی تر كە مەبەستیان بوو بەڵام دووبارە شكستیان ھێنا ناشرین كردن و شكاندنی قەلەمە بوێرەكانی بادینان بوو، بەڵام بەم كارەی ئەوان ھەڤالانی ئێمە نەك تەنێ لە بادینان بەلكو لە سەرانسەری جیھان وەكو سەمبولی ماف و ئازادی بۆ نەتەوەیەك ناسێنران.
لە كوتایی دا بەرامبەر بە ھەڵوێستی ھەر كەسێك لە ھەر شوێنێك لەھەر پلەوپوستێك لەھەر نەتەوەیەك بۆ پشتیوانی ئێمە خۆمان دەچەمێنینەوە و ڕێزی لێ دەگرین زۆر سوپاس.
گوھدار زێباری لە زیندانەوە..
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket