riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مەسعود مەلا عەلی

ی ن ک 02:54 PM - 2021-10-22

بەڕێزان خێزان و خانەوادەى کۆچکردوو (سیروان مەسعود مەلا عەلی)
 
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (سیروان مەسعود مەلا عەلی) فەرمانبەرى وەزارەتی رۆشنبیری و ژمێریاری مەکتەبى کۆمەڵایەتی (ی.ن.ک) لەهەولێر وبراى هەرسێ راگەیاندنکار و کادرانی مەکتەبى راگەیاندنی یەکێتی، بەختیار و مەریوان و کاروان، دڵگران و نیگەران بووین.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەئێوەى خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. 
خواى گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket