riklam

فەرەنسا.. دادگایی کردنی تاوانبارانی هێرشەکانی 13ی نۆڤەمبەر بەردەوامە

جیهان 02:42 PM - 2021-10-22

مانگێک و 22 رۆژ بەسەر دادگایی کردنی تیرۆریستانی داعشدا تێپەڕی و بەردەوامیش ئەبێت تا 25 ی مایسی ساڵی 2022 ، بەپێی ئەو رۆژمێرەی  کە هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیەوە لەلایەن 5 دادەوەرەوە  دانراوە ، ئەمڕۆ دادوەرەکان گووێ لە شایەتی کەس و کاری قووربانیانی شەوی 13 ی نۆڤەمبەر ئەگرن ، هەروە ها گووێ بۆ ئەو کەسانەش ئەگرن کە ئەو شەوە  لە ناو هۆڵی  باتاکلاند  ئامادەی ئاهەنگی موزیک بوون ئەوانەی لە ناو باڕو ریستۆرانتەکاندا  بە رێکەوتوو و بە شانس نەکوژراون  ، گوێگرتن لەم شایەتیانە تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر ئەخایانێت  و هەر شایەتێک نیو کاتژمێری بۆ تەرخانکراوە .

دوێنێ  پێنج شەممە 21 ئۆکتۆبەر2021 ، نۆرەی شایەتی ئەوانەی بەڕێکەوت و بەجانس نەکوژراون و کەسوکار و نزیکی ئەو 130 کەسە بوو کە لەو شەوەدا بە دەستی تیرۆریستان کوژران  ، لەبەر گرنگی ئەم پرۆسەیە و بۆ مەبەستی بەباشی بەڕیوەچوونی ئەم پرۆسیە ، کاتەکان دابەشکراوە لە شێوەی ڕۆژمێرێکدا  لە ماوەی ئەو 9 مانگەدا ، بۆ بەشدار بووان و پارێزەرەکان و هێزە ئەمنیەکان و کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و تاوانباران و پارێزەران ،  بەشێوەیەک کە  لەسەر بەرنامەو پلانی دادوەرەکاندا دارێژراوە بۆ ئەوەی  ئەو پرۆسەیە  بەباشی بەڕێوەبچێت و هەمووکەسێک  مۆڵەتی قسەکردنی هەبێت ئەوی جێی باسە  نزیکەی 1300 کەس   لایەنی مەدەنیان  بەدەستهێناوە و 350 لەوانەش بانگکراون بۆ شایەتی .

هەر کەسەو  شایەتی خۆی  بە جۆرێک  بۆ ئەو  ڕووداوەکە دڵتەزێنە  ئەگێرێتەوە و باس لەو  گەرمەساتە ئەکات کە لەوکاتەدا تێیدا ژیاوە ،  و بە ووردی باس لەو شەوەدا ئەکەن ،  کە چۆن ڕزگاری بووە لەناو هۆڵێکی هوونەری باتاکلاند  دا کە بەسەدان کەسی تێدا بووە ،باس لەوە دەکەن چۆن بەناو لاشەی کوژراوەکاندا هەنگاویان ناوە و تا    ئێستاش تێناگەن چۆن توانیویانە  خۆیان دەربازکەن و چۆن نەجاتیان بووە نەمردوون  .

بە بیرهێنانەوەی هێرشە تیرۆریستەکەی شەوی 13 نۆڤەمبەری 2015

9 تیرۆریستی سەر بە داعش ، لە 3 شوێنی جیاوازی پاریس و لە یەککاتدا بە جێاوازی  چەند چرکەیەک لە یەک دا بەپێی پلان و نەخشەیەکی پێشوەخت داڕێژراو لە 13 ی نۆڤەمبەری ساڵی 2015 واتە پێش 6 ساڵ هێرشیان کردە سەر خەڵکی بێتاوانی پاریس  و ئەو شەوەیان خەڵتانی خوێن کرد بە کوشتنی 130 کەس و بریندارکردنی نزیکەی 400 کەس و کەمئەندامکردنی چەند کەسێک .

لە 3 شوێنی جیاوازەوە  ئەو هێرشانە کرا ،،

یەکەم / لە نزیک یاریگای پاریس ناسراو بە یاریگای ( ستاد دو فرەنس )  فرانسوا هۆڵاند لەو کاتەدا ئامادە بوو بۆ سەیرکردنی یاری نێوان ئەڵمانیاو فەرەنسا ، 3 تیرۆریست هەوڵیاندا بچنە ناو یاریگاکەوە و خۆیان بتەقێننەوە ، بەڵام نەیانتووانی بچەنە ژوورەوە و لە دەرەوەی یاریگاکەدا لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەکانیدا ، خۆیان تەقاندەوە و چەند کەسێکیان بریندار کرد ، سەرۆک هۆڵاند ناچار بوو یاریەکە جێهێڵێت وبە پەلە  بگەڕیتەوە بۆ کۆشکی لەلیزێ .

دووهەم / لە بازنەی 10 ی پاریس دوای تەنها 4 چرکە ، بە ئۆتۆمۆبیل و بە دەستڕێژی کلاشینکۆف شەل و کوێرم ناپارێزم بۆ سەر ئەو کەسانەی لەسەر شۆستەی ریستۆرانتوو باڕەکاندا دانیشتببون ، ئیبراهیم عبدوالسلام برای سەلاح عبدوالسلام کە تەنها ئەوە ماوە ونەمردوە و لەبەردەم دادگادایە ، لەکۆی ئەو 9 تیرۆریستەی تر ، براکەی لە ناو باڕێکدا خۆی تەقاندەوەو چەند کەسێکی بریندار کرد ، لەم هێرشەدا 39 کەس کوژران و 32 ی تریش بەسەختی بریندار بوون .

سێهەم / ناو هۆڵی باتاکلاند و لە کاتی ئاهەنگێکی موزیکدا ، 3 لە تیرۆریستانە بێ بەزییانە ئەو هۆڵەیان خووێناوی کرد بە کوشتنی 90 کەس و بریندارکردنی 12 کەس بە سەختی .

کۆیی کوژراوانی ئەو شەوە 120 کەس و 400ی تریش  بریندارە و تەنها سەلاح عبدوالسلامیش بە زیندوێتی ماوە  لە کۆی ئەو 9 تیرۆریستە تائێستا نەزانراوە بۆچی خۆی نەتەقاندۆتەوە لەو شەوەدا ، ئەوانی تر هەموویان یان خۆیان تەقاندۆتەوە یان لەلایەن هێزە دژەتیرۆرەکانەوە  کوژراون و هەموو فەرنسا و دادوەران و 1300 لایەنی مەدەنی  زیاد لە 300 پارێزەر چاویان لەدەمی سەلاحە ،لەگەڵ سەلاح عبدوالسلامدا 14 تیرۆریستی تر لەبەردەم دادوەردان ،کە بە کەم و بەزۆر ،لەدوور و لە نزیکەوە هاوکار وبەشداریان کردووە .

ئەوەی شایەنی باسە فرانسوا هۆڵاند سەرۆکی پێشووی ئەو کاتەی فەرەنسا لە رۆژی 10 ی نۆڤەمبەردا لەبەردەم دادوەردا ئامادەئەبێت بۆ شایەتی وەک سەرۆکی کۆمار ، ئەم شایەتیەش لەسەر داوای رێکخراوی 13 ی نۆڤەمبەرەوە یە کە داوایان لە سەرۆکی پێشوو و وە وەزیری ناوخۆی ئەو کاتە   بێرنار کازانۆڤ ئامادەبن بۆ شایەتی .

ئەوەی شایەنی باسکردنە ، کە ئەم پرۆسیە بە گەورەترین و گرنگترین پرۆسەی تیرۆریستی دائەنرێت لەمێژووی تیرۆردا وتەواوی ئەو پرۆسەیە تۆمارئەکرێت بە دەنگ و بە وێنە و لە ئەرشیفی نیشتمانیدا ئەپارێزرێت .

هەموو ڕۆژێک ئەم پرۆسەیە لە لایەن 141 میدیاوە ڕۆماڵئەکرێت و 58 میدیای جهانیش بەشدارە بۆ رۆماڵکردن .

 

PUKmedia ئامادەکردنی/حەمە عوسمان 
لە میدیاکانی فەرەنساوە 
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket