riklam

نرخی بەنزین لە ھەرێم لە بەرزیدا ماوەتەوە

کوردستان 02:07 PM - 2021-10-22

نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان لە بەرزیدا ماوەتەوە و لیترێک بەنزینی سوپەر و محەسەن، ھەزار دیناری تێپەڕاندووە و بەنزینی نۆرماڵیش بە ٩٠٠ دینارە .

نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، ئەوەش نیگەرانی لای شۆفێران دروستکردووە، سەرباری بەڵێنەکانیش بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، ھێشتا چارەسەر نەکراوە، بریاروایە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی و ھۆکار و چارەسەرەکانی ئەو گرفتە، وەزیری سامانە سروشتییەکان بانگھێشتی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە به‌گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره‌ (8120)ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ ڕۆژی 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 ده‌رچووه‌‌و ئیمزای (كه‌مال ئه‌تروشی) وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی له‌سه‌ره‌، بڕیاردراوه‌ ڕێگه‌پێدانی هاورده‌كردن‌و هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان‌و پاشماوه‌ نه‌وتییه‌كان‌و مادده‌ كیمیاویه‌كان‌و هه‌ر ڕێگه‌پێدانێكی تر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت‌و گازی نێوده‌وڵه‌تی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ته‌نها به‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر ده‌بێت، به‌پێی ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌ت.

قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نیش له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ نرخی به‌نزین‌و نه‌وت‌و سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر هاووڵاتیان گران ده‌بێت‌و ناڕه‌زاییه‌كی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket