riklam

کارەبا بۆ گوندی بێگەڵاس دابیندەکرێت

کوردستان 09:11 PM - 2021-10-21

لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی دابەشكردنی کارەبای راپەرین لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (178) ملیۆن دینار كارەبا دەگەیەنرێتە گوندی بێگەلاس لەقەڵادزێ.

پرۆژەكە بریتیە لەگەیاندنی كارەبا بۆ گوندی بێگەلاس / وێستگەی قەڵادزێ فیدەری 6 بەبڕی سەدو حەفتاو هەشت ملیۆن و سێ سەدو شەست و هەشت هەزارو نۆسەدو شەست دینار جێبەجێدەكرێت و وا بڕیارە لەماوەی 60 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

گوندی بێگەڵاس  سەربە ناحیەی هەڵشۆیە لە سنوری قەزای پشدەر و نزیکەی دە کیلۆمەتر دورە لە سەنتەری شاری قەڵادزێوە.

 

PUKmedia ئاراس رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket