}

گیراوانی بادینان دەتوانن داوای قەرەبوو بکەنەوە

کوردستان 08:56 PM - 2021-10-21

ئەندامێکی تیمی بەرگری لە گیراوانی بادینان رایدەگەیەنێت ئەو گیراوانە دوای ئازاد بوونیان دەتوانن لەدادگا داوای قەرەبووکردنەوە و گەڕانەوەی سەرجەم مافەکانیان بکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە رۆژانی داهاتوو پڕۆسەی دادگاییکردنی ئەوانی دیکە بەردەوام دەبێت.

پارێزەر کارزان رەشید عومەر ئەندامی دەستەی بەرگری گیراوانی بادینان بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای ئازادکردنی ژمارەیەک لە گیراوانی بادینان، زیندانیکردنیان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، بۆیان هەیە داوای قەرەبووکردنەوە و گەڕانەوەیان بۆ سەر وەزیفەکانیان بکەن، بەتایبەتی ئەوانەی مامۆستان یان فەرمانبەر بوون.

وتیشی: بەگوێرەی یاسا ئەو گیراوانە کە رێگای دادگاوە  ئەو داوایە پێشکەش دەکەن، چونکە بەشێک لەوانە هیچ تۆمەتێکیان بەسەر ساغ نەبۆتەوە، کەچی بۆماوەی زیاتر لە ١٥ مانگ راگیراون.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد: تاکو ئێستا شەش کەس لە گیراونی بادینان ئازادکراون و پێنج گیراوی تر بەشەش ساڵ حوکمدران، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو ژمارەیەکی دیکە لەو گیراوانە دادگایی بکرێن، ئەویش دەمێنێتەوە سەر بڕیاری دادگا، ئاخۆ ئەوانیش ئازاد دەکرێن،  یان حوکمیان بەسەر دەسەپێندرێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket