riklam

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بەریتانی كۆبووەوە

کوردستان 08:14 PM - 2021-10-21

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مارك برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و وەفدێکی كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. 

لە دیدارەكەدا کە ئەمڕۆ (21ی تشرینی یەكەمی 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەگەر و پێشهاتەكانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن تاوتوێ كران، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دەستەبەركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە رێگەی بەشداریكردنی سەرجەم پێكهاتە و ڕەنگە جیاوازەكان لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا. 

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی داوایكرد بە‌ریتانیا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و لای خۆیەوە هەنگاوە تەكنیكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕوونكردەوە لە بوارەكانی رێكخستنەوەی باج و رسومات لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی كە گرنگن بۆ پێشخستنی پرۆسەی حوكمڕانی.

وەفدە بەریتانییەكە پابەندی وڵاتەكەیان دووپات كردەوە بە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە نێویشیاندا پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و مەترسییەكانی تیرۆر بە گشتی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket