riklam

دۆخی هەرێم و پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆی لەبارەوەدەکرێت

کوردستان 08:04 PM - 2021-10-21

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١/١٠/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، هەڤاڵان عەدنان موفتی و د. ئەرسەلان بایز ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیان کرد لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و وەفدێکی هاوڕێی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستان، قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییە کوردستانی و عیراقیەکان.

بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

لە دیدارەکەدا هەریەک لە هەڤاڵان عەدنان موفتی و د. ئەرسەلان بایز ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی دیدو بۆچوونی یەکێتیان بۆ پرسەکان خستەڕوو.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket