riklam

د. سەباح هەورامی: ئەگەری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن زۆر لاوازە

کوردستان 07:27 PM - 2021-10-21

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت کوتانی ئیجباری تاکە چارەسەرە بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندن.

د. سەباح هەورامی بەڕێبوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت، پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن ، تا خۆیان بكوتن.

وتیشی: ئەوە تاكە چارەسەرە، پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو ، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك سەعاتی پێویست دەبێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket