}

كازمی ژماره‌یه‌ك بڕیارو راسپارده‌ی بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ركرد

عیراق 07:00 PM - 2021-10-21

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان كۆبوه‌وه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ كازمی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كار بكرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆپیشانده‌ران به‌گوێره‌ی رێكاره‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كان و هاوكات پێویسته‌ پارێزگاری له‌سامانی گشتی و تایبه‌ت بكرێت.

 هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر فه‌رمانده‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، به‌رپرسیارێتی مێژوویین و روونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سوپای عیراق هه‌ڵده‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئه‌ركێك كه‌ بریتین له‌ پاراستنی سنوورو ئاسایشی ناوخۆ و راوه‌دوونانی شانه‌كانی تیرۆرستان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ ئاماژه‌شیدا كه‌ له‌ساڵی 2003ه‌وه‌ چه‌ندین ئاڵنگاری به‌میرات بۆ وڵات ماوه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش له‌نێو لێكه‌وته‌كانیدا ده‌ژین، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو هێزمانه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پاراستنی نیشتمان و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو مه‌ترسییه‌ك، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی كاراكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌واڵگریی ووردو خۆ به‌دووگرتن له‌ زانیارییه‌ ساخته‌كان.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ تیرۆرستانی داعش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌ر كه‌لێنێك یاخود بارودۆخێك یان ئاسته‌نگێك بقۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راده‌سپێرن له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا له‌ئاماده‌باشی ته‌واودا بن و رێگه‌نه‌دن دوژمن هیچ بارودۆخێك بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بقۆزێته‌وه‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی ژماره‌یه‌ك راسپارده‌و بڕیاری بۆ فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ده‌ركرد.

PUKmedia نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی  سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket