}

بافڵ تاڵه‌بانی: په‌رۆشی ئه‌وه‌ین كورد به‌یه‌ك تیم وه‌ك به‌ره‌یه‌كی نیشتمانیی كوردستانی بچینه‌ به‌غدا

کوردستان 06:54 PM - 2021-10-21

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ ئۆلیڤییێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ ھه‌رێمی كوردستان.

له‌باره‌ی پێشھاته‌ سیاسییه‌كان، ھه‌لومه‌رجی دوای ھه‌ڵبژاردن، قۆناغی نوێی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خه‌باتی سیاسی، بافڵ تاڵه‌بانی تێڕوانینه‌ سیاسییه‌كانی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌خواستی یه‌كێتی كرد بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانیی و ته‌وافق، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ھه‌موولایه‌ك بێت و رایگه‌یاند یه‌كێتی په‌رۆشی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی داھاتووی عیراق له‌ئاست خواست و پێویستی و داوای ھه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكھاته‌كان بێت و ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری، ئارامی و خۆشگوزه‌رانی زیاتر نه‌ك لێكترازان و وڵات به‌ره‌و نائارامی زیاتر ببات.

ھاوسه‌رۆك روونیشكرده‌وه‌ په‌رۆشی ئه‌وه‌ین كورد به‌یه‌ك تیم وه‌ك به‌ره‌یه‌كی نیشتمانیی كوردستانی بچینه‌ به‌غدا و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ست پێشخه‌ری یه‌كڕیزی و كۆكردنه‌وه‌ی ھێزه‌سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت جیاوازی و تێڕوانینه‌كان، له‌ودیو حه‌مرینه‌وه‌ بكه‌ینه‌ خزمه‌ت ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌ ھاریكاری زیاتر و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ھه‌ردوولا كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان بكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket