}

قوباد تاڵه‌بانی: پشتگیری خۆی بۆ كاره‌كانی نوسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێم دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان 06:24 PM - 2021-10-21

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ ماری پارێ به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ (21ی تشرینی یه‌كه‌می 2021) له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ كاره‌كانی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی ماری پارێ كرد له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌یدا.

له‌ دیداره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسی جێگه‌ بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كران، له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕابوون سه‌رباری كه‌موكوڕییه‌كان و نیگه‌رانییه‌كان به‌گشتی پرۆسه‌كه‌ باش بووه‌. پاشان له‌باره‌ی سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراقه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌كرا و جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ رێزگرتن له‌ ده‌ستور و دابینكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان، خواستی خۆیان خسته‌ڕوو بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌كانی ژینگه‌ و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و لێكه‌وته‌كانیان له‌سه‌ر هه‌رێم و ناوچه‌كه‌. هه‌روه‌ها په‌رۆش بوون بۆ پاڵپشتیكردنی ژنان و باڵانسی جێنده‌ری له‌ كوردستان، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ كارنامه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران. 

له‌ به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی داوای كرد نوسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ داڕشتنی دیدێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket