riklam

عیراق داوا دەكات ناوی لەلیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان دەربهێنرێت

عیراق 05:51 PM - 2021-10-21

نێردەی عیراق لە یەكێتیی ئەوروپا، دوێنێ‌ چوارشەممە رایگەیاند كە عیراق پابەند بووە بە سەرجەم پێودانگەكانی FATTی تایبەت بەهەڵگرتنی ناوی لەلیستی ئەو وڵاتانەدا كە ئاستی مەترسییان بەرزە.

نێردەكەی عیراق لەراگەیەنراوێكدا كە دوێنێ‌ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە وتوشیەتی كە عەبدولكەریم توعمە سەرۆكی فەرمانگەی ئەوروپا لەگەڵ باڵوێز سادق روكابی سەرۆكی نێردەی عیراق لە یەكێتیی ئەوروپا و وەزیری رێگەپێدراو فازیل رەحیم جێگری سەرۆكی نێردە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی هونەرییان كرد لەبرۆكسلی پایتەختی بەلجیكا لەنێوان هەردوو لایەنی تیمی عیراقی تایبەت بە هەڵگرتنی ناوی عیراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدا كە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارە و هاوكاری دارایی تیرۆردا زۆر مەترسیدارن، هەروەها تیمی ئەوروپا لەكۆمسیۆنی ئەوروپا و ئیدارەی كاری دەرەوە پەیوەندیدار بەم دۆسیە.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووشە، باڵوێز عەبدولكەریم توعمە لەسەرەتای دانیشتنەكەدا، وتەیەكی پێشكەش كردو تێیدا جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندیەكانی نێوان عیراق و یەكێتیی ئەوروپاو رێككەوتنی هاوبەش و هاوكاری نێوان هەردوو لایەن كردەوە، ئاماژەشیدا بەدۆخی ئێستای عیراق لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، باڵوێز عەبدولكەریم راشیگەیاند كە بەمدواییانە عیراق توانیویەتی چەندین ئاڵنگاریی تێپەڕێنێت و ئاماژەشیدا بەو رۆڵەی كە عیراق لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین دەیگێڕێت و پەرۆشی بۆ هەماهەنگی بنیاتنەرانە لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا لەسەرجەم سێكتەرەكان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەكانی بەردەمیان، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بەهەڵگرتنی ناوی عیراق لەلیستی ئەو وڵاتانەدا كە یەكێتیی ئەوروپا بەوڵاتی زۆر مەترسیدار پۆلێنی كردوون لەبواری بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارەو هاوكاری دارایی تیرۆر.

لای خۆیەوە، باڵوێز سادق روكابی لەوتەیەكیدا جەختی لەگرنگی بەهێزكردنی هاوبەشی كردەوە لەنێوان عیراق و یەكێتیی ئەوروپاو راشیگەیاند كە رەوا نییە ناوی عیراق لەنێو ئەم لیستەدا بهێڵرێتەوە، بەتایبەتیش كە عیراق تا ئێستاش لەڕووبەڕوبوونەوەدایە لەگەڵ مەترسی تیرۆر، ئاماژەشیدا كە تیمێكی هونەرییان وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی لایەنی ئەوروپایان داوەتەوە بەمەبەستی تەواوكردنی هەڵسەنگاندنی كۆتایی، جەختیشی كردەوە كەعیراق بەپەرۆشە لەزووترین كاتدا ناوی لە لیستی یەكێتیی ئەوروپادا هەڵگیرێت كە ناوی ئەو وڵاتانەی تێدایە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارەو كۆمەكی دارایی تیرۆردا زۆر مەترسیدارن.

راگەیەنراوەكە ئاماژەشی بەوەداوە كە باڵوێز عەبدولكەریم توعمە دووپاتی كردۆتەوە كەعیراق پەرۆشە ناوی لە لیستی ئەو وڵاتانەدا هەڵگیرێت كە یەكێتیی ئەوروپا بەوڵاتی زۆر مەترسیداریان دادەنێت لەبواری بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارەو هاوكاری دارایی تیرۆر، عیراقیش سەرجەم پێودانگەكانی FATTی جێبەجێ‌ كردووەو سەرجەم ئەو بەڵگانەشی پێشكەشی كردووە كە لایەنی ئەوروپی ویستویەتی و دەیسەلمێنێت كە عیراق پابەند بووە بەجێیەجێكردنی سەرجەم پێودانگەكانی ئەوروپا.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket