riklam

كۆڕێك سەبارەت بە هەراسانكردنی ئەلكترۆنی

ژنان 05:24 PM - 2021-10-21

لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە كۆڕ و سیمینارانەی بۆ پاراستنی مێینە سازدەكرێت ، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٠/٢١ لە هۆتێل تایتانیك ڕێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی بەهاوكاری رێكخراوی ئینتەرنیوزی نێودەوڵەتی ، سیمینارێكیان بۆ هەریەك لە دكتۆرە بەسمە حەبیب و پارێزەر شۆخان عەبدوڵا سەمین سازكرد لەژێر ناونیشانی ” هەراسانكردنی ئەلكترۆنی” . سیمینارەكە لە ناوەڕۆكدا پێشكەشكردنی كورتە باسێك بوو لەسەر كاریگەرییە خراپەكانی ئامێر و پێگە ئەلكترۆنییەكان لەكۆمەڵگەدا و هەراسانكردنی ژنان بەتایبەت لەم ڕێگەیەوە . 

لە سیمینارەكەدا هەردوو خاتوونی قسەكەر باسیان لە ڕێگاكانی وشیاركردنەوەی خانمان كرد و چارەسەر و رێنماییەكانی خۆ پارێزییان بۆ خانمان خستە ڕوو.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket