riklam

ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌م ده‌كات

کوردستان 04:34 PM - 2021-10-21

ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رۆژانه‌ حه‌وت بۆ ھه‌شت سانتیمه‌تر كه‌م ده‌كات، به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌راورد به‌ ساڵی رابردو رێژه‌ی ئاوه‌ی به‌نداوه‌كه‌ زۆر كه‌می كردوه‌.

ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رۆژانه‌ حه‌وت بۆ ھه‌شت سانتیمه‌تر كه‌م ده‌كات، تائێستاش به‌راورد به‌ ساڵی رابردو حه‌وت مه‌تر و 40 سانتیمه‌تر ئاستی ئاو نزمتره‌.

راشیگه‌یاند: كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كشتوكاڵكردنی ناوچه‌كانی دیاله‌ ھه‌بووه‌، چونكه‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به‌شی دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ئاوی خواردنه‌وه‌ و باخداری ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌سود له‌ ئاوی سیروان وه‌رده‌گرن.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ساڵانی 1999و 2000 و ساڵانی 2008 و 2009 ئاستی ئاوی به‌داوه‌كه‌ له‌ ئاستی ئێستا زیاتر دابه‌زیبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ھۆی كه‌می به‌فر و بارانبارین داھاتی ئاو به‌راورد به‌ ساڵانی رابردو كه‌مه‌تره‌، ھه‌روه‌ھا ئه‌و به‌نداوانه‌ی له‌ خاكی ئێران دروست كراون ھۆكارێكی تره‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket