}

عیراق.. خۆپیشاندان دژی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه‌

عیراق 03:08 PM - 2021-10-21

ماوه‌ی چوار رۆژه‌ له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێكی تری عیراق خۆپیشاندان له‌ دژی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌و خۆپیشانده‌رن له‌ به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز خێمه‌یان ھه‌ڵداوه‌.

لایه‌نگرانی چه‌ند لایه‌نێكی شیعه‌، چوار رۆژه‌ له‌ به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه‌ و چه‌ندین دروشمیان له‌ دژی كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و حكومه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و، داواش ده‌كه‌ن ھه‌ژماری ده‌ستی بۆ ده‌نگه‌كان بكرێت. 
له‌ رۆژانی رابردوشدا ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و لێپرسراوانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردوه‌، چونه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌ران.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket