riklam

ژنە پەرلەمانتارێک لە پاریس شەڕی پێ ئەفرۆشرێت

جیهان 03:07 PM - 2021-10-21

شەوی رابردوو ٢٠-١٠-٢٠٢١  لە بازنەی ئیداری 3 ی پاریسدا، دوای نیوەشەو ( کۆرالی دیبۆست ) ئەندام پەرلەمانی سەر بە  حزبەکەی ماکرۆن ( لە ریپۆبلیک ئون مارش ) ، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دوای ئەوەی لە ڕیستۆرۆنێک دێنە دەرەوە ، چەند کەسێک رێگایان پێ ئەگرن و دەوریان ئەدەن ، پاش فشارێکی زۆر و هەڕەشە و جنێو ،  هەموو ئەو شتانەی پێیان بوو بە زۆر و بە هەڕەشە لێیان ئەسەنن و  شوێنەکە جێدەهێڵن .

لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ، کاتژمێرێکی ( رۆلێکس ) ی هاوسەرەکەی  کە نرخی 12 هەزار ئیرۆیە و و جانتای کۆراڵی ، کە 2000 ئیرۆی و باجی چوونە ژوورەوە  بۆ ناو کۆشکی پەرلەمانی و زۆر شتی تری شەخسی خۆی  تێدابوو، هەمووی  ئەبەن و بە پەلە شوێنەکە جێدێڵن ،  بەم ڕووداوە کارۆڵی و هاوسەرەکەی تووشی شۆک ئەبن کە لە  ناوەڕاستی پاریسدا بەو جۆرە  دڕندانیە هێرشیان کراوەتە سەر و هەموو ئەو شتانەی پێیان بووە  براوە ، ئەو ئەندام پەرلە مانە لە تؤڕەکۆمەڵایەتیەکان و توویتەری تایبەت بەخۆی باسی ئەم هێرشەی کردوە ، هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی ئۆکتۆبەر ، لە پەرلەمانیش باسی لەو ڕوداوە کرد و هۆشیاری دا بەو جۆرە دەستدرێژیانە کە لە ناو پاریسدا گەشەئەکات .

هەرچەندە کە ئەو ئەندام پەرلەمانە لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژیەدا ، بریندار نە بووە بەڵام  لە لایەن پزیشکی تایبەت بە کۆشکی پەرلەمانەوە چارەسەری بۆ ئەکرێت .

لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانبارانە لە لایەن پۆلیسیەوە دەستی پێکردوە ، هەتا ئێستا هیچ ئاشکرا نە بووە .

ئەوەی شایەنی باسە کە دیاردەی هێرش کردنی لەو  جۆرە  ماوەیەکە زۆر بووە  بە تایبەتی لە شەودا و لە ناوجەرگەی  پاریسدا .

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا 
سەرچاوەکان / میدیاکان 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket