riklam

هیندستان نزیكەی یەك ملیار ڤاكسینی كۆرۆنای بەكارهێناوە

جیهان 02:53 PM - 2021-10-21

تا ئێستا نزیكەی یەك ملیار كەس لە وڵاتی هیندستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوە كردووە تا ئێستا 998 ملیۆن كەس لە هیندستان توانیویانە ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن و تا كۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرانی ڤاكسینی كۆرۆنا یەك ملیار كەس تێدەپەڕێنێت.
جێب باسە 707 ملیۆن كەس ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و 291 ملیۆن كەسیش ژەمی دووەمیشیان وەرگرتووە.

 لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە هیندستان ڕۆژانە زیاتر لە 4 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و لەئێستادا ئەو ڕێژەیە گەیشتووە بە 200 كەس لە ڕۆژدا.

ئاماری ئەو كەسانەی كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 452 هەزار كەس. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket