}

كۆمسیۆن نوسینگه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 01:57 PM - 2021-10-21

لێپرسراوێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی تازه‌كردنه‌وه‌و دروستكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نوسینگه‌كانی تۆماركردن له‌ ئۆفیسی پارێزگاكانی عیراق ده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پڕۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كارتی ده‌نگدانیان نیه‌ ، یان ده‌یانه‌وێ كارتی ئه‌لكترۆنی كورت خایه‌ن بكه‌ن به‌ كارتی بایۆمه‌تری. 

بۆتان شێركۆ لێپرسراوی به‌شی هونه‌ری له‌ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ته‌واوبوونی رێوشوێنه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی١٠/١٠/٢٠٢١ ی په‌رله‌مانی عیراق، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌كانی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ده‌كاته‌وه‌.

وتیشی: بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و نوسینگانه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له‌ به‌غدا، هه‌ر كاتێك ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت، ئۆفیسی پارێزگاكانیش ده‌ست به‌ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت، كه‌ داوای دروستكردنی كارتی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری ده‌كه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌: جگه‌ له‌ دروستكردنی كارتی تازه‌ی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا كارتی ده‌نگدانیان نیه‌، له‌هه‌مانكات ئه‌وكارتانه‌شی كورتخایه‌نن و وێنه‌یان له‌سه‌ر نیه‌، كه‌ به‌ئه‌لكتڕۆنی نوسراوه‌  بۆیان ده‌كرێت به‌ بایۆمه‌تری.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌گه‌ڵ تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌نگده‌ران بۆ دروستكردنی كارتی بایۆمه‌تری، كه‌چی هێشتا به‌شێك ئه‌و كارتانه‌یان نیه‌ و له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ به‌كارتی كورتخایه‌ن ده‌نگیان دا، جگه‌ له‌وانه‌ش به‌شێكی دیكه‌ له‌ ده‌نگده‌ران هیچ كارتێكی ده‌نگدانیان نیه‌.به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket