riklam

كۆیە.. مامۆستایانی وانەبێژ جارێكی دیكە گردبوونەوە

کوردستان 01:01 PM - 2021-10-21

لە سنووری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كۆیە جاریكی دیكە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كۆیە گردبوونەوە و داواكاریەكانیان وەك هەمیشە دابینكردنی شایستە داراییەكان و  دامەزراندن بوو.

شەمۆڵ ئاشتی سابیر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئەمڕۆ لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ بەشداربوو و رایگەیاند: هاوهەڵوێست دەبین بۆ جێبەجێ كردنی مافەكانتان و دەنگی ناڕەزایی ئێوە دەگەینن بە لایەنی پەیوەندیدار.

ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستانی وانەبێژ لە سنووری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كۆیە هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە بایكۆتكردنی پۆلەكان خوێندن و جەخت لەوە دەكەنەوە تا حكومەت و وەزارەتی پەروەردە بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە نەیەن بەردەوام دەبن لە بایكۆت.

PUKmedia كاروان نازم-كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket