}

ژماره‌یه‌ك هاوڕێی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

ی ن ک 10:27 AM - 2021-10-21

سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فور لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، پێشوازی كرد له‌ هاوڕێیانی دێرینی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك (مام جلال).

سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، پێشوازی كرد له‌ دكتۆر مه‌حمود شه‌مسه‌ و محه‌مه‌د رشاد ئه‌لشێخ راچی، هاوڕێیانی دێرینی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك (مام جه‌لال) و فه‌لاح سه‌ڵاح به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای مرۆی (مام) . 

له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌ندام مه‌كته‌بی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌یبوون ، تیشكخرایه‌ سه‌ر كارو تێكۆشان و خه‌باتی پڕ ئه‌زموونی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك (مام جه‌لال) چ له‌ سوریا و دیمه‌شق چ له‌ ناوچه‌كانی تری عیراق و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
هه‌ر وه‌ك هاوڕێیانی باسیان لێوه‌كرد هه‌میشه‌ كه‌سوكارو خانه‌واده‌و سه‌ركرده‌ بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری بوون له‌پێناو داكۆكی كردن له‌مافی میلله‌تێكی سته‌م لێكراو .

دواتر باسیان له‌ له‌ده‌ستدانی مام كرد كه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو هه‌م له‌ كوردو هه‌م له‌ كۆی جیهان كه‌وت. 

ئاماژه‌یاندا كه‌ مام جه‌لال ته‌نها به‌ جه‌سته‌ لێمان دووركه‌وتۆته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ بیرو هۆش و هزر و ڕۆح له‌ دڵ و ده‌روونماندا ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بین و دروود بۆ ڕۆحی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket