riklam

وەزیری نەوت: بەرمیلێك نەوت دەبێتە 100 دۆلار

عیراق 09:41 AM - 2021-10-21

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: ساڵی داهاتوو نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلارو لە پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عیراقیشدا نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 55 بۆ 60 دۆلار دادەنرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لەكاتی بەڕێوەچوونی وۆركشۆپێكدا كە لەئوتێل رەشیدی بەغدا بەڕێوەچوو، رایگەیاند: حكومەتی عیراق لە پرۆژە یاسایی بودجەی 2022ی عیراقدا نرخی بەرمیلێك نەوتی لەنێوان 55 بۆ 60 دۆلار جێگیركردوە، ئەوەش هاوكارێكی باش دەبێت بۆ گۆڕانكاری و باشتركردنی دۆخی ئابوری نیشتمانی و وڵات و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی.

وەزیری نەوتی عیراق لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتیشەوە، رایگەیاند: بەپێی پێشبینیەكان تا سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2022، نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار، ئەوەش لەئەنجامی كەمبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكی و جیهانی و بوژاندنەوەی ئابوری جیهان دوای ئەوەی بەهۆی كۆرۆناوە جیهان روبەڕووی دۆخێكی خراپی ئابوری بوویەوە.

PUKmedia 









ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket