riklam

هەولێر.. ژمارەیەك دەستگیركراوی تری بادینان دادگایی دەكرێن

کوردستان 09:25 AM - 2021-10-21

بڕیارە ئەمڕۆ لەدادگای هەولێر دادگایكردنی ژمارەیەكی دەستگیركراوی تری بادینان بەڕێوەبچێت و بەوتەی تیمی پارێزەرانی دۆسیەكەش  دادگا بڕیار لەبارەی دۆسیەكانیانەوە بدات.

هەرچەندە دوێنێ لەدادگای هەولێر دادگایكردنی چوار چالاكوانی تری بادینان بەڕێوەچوو، بەوتەی تیمی پارێزەرانی دۆسیەكەش دەستگیركراوان سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان رەتكردەوە كە ئاڕاستەیان كرابوو، ئەو بەڵگانەشی لەبەردەم دەستی دادگا بوو هیچیان سەلمێنەری تاوان نەبوون، یەكێك لەدادوەركانیش رایگەیاندبوو بەشدارنابێت لەدەرچوونی بڕیاری دادگا لەبارەی ئەو دەستگیركراوانەوە بۆیە دادگایكردنەكە دواخرا.

بەوتەی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان، بڕیارە ئەمڕۆش 21ی 10ی 2021 لەدادگای تاوانەكانی هەولێر دادگایكردنی ژمارەیەك دەستگیركراوی تری بادینان دادگای بكرێن و دادگا بڕیار لەبارەی دۆسیەكەیانەوە بدات.

دوای ئەوەی رۆژی سێ شەمەی رابردوو لەكاتی دادگایكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی كە دوو چالاكوانی دەستگیركراوی بادینان بوون بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركردن و شەوی رابردووش مامۆستا بەدەل بەروای دوای ئازادكردنی گەیشتەوە ناو خێزان و كەسوكاری لەدهۆك.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket