هه‌رێم.. خواستێكی زۆر له سه‌ر ماسی هه‌یه
کوردستان 10:22 PM - 2021-10-20
ماسی فرۆشێك : له‌هه‌موو شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان حه‌وزی په‌روه‌رده‌كردنی ماسی دروستكراوه.
گۆشتی ماسی به‌یه‌كێك له‌سوودمه‌ندترین خواردنه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌ژمارده‌كرێت كه به‌ڕاده‌یه‌كه له‌زۆر وڵاتی جیهان ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ماسی ده‌خۆن به‌ته‌مه‌نێكی زۆر‌و ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه ده‌ژین ، له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕابردوو رێژیه‌كی زۆر كه‌م خه‌ڵكی گۆشتی ماسیان ده‌خوارد ، به‌ڵام به‌هۆی زانینی سووده‌كانی ماسی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ئێستادا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و گۆشته ده‌خورێت كه ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌زۆر وڵاتی دراوسێ و ناوچه‌كانی تری عیراق ماسی هاورده بكرێت، جگه له‌وه‌ش هاوڵاتیه‌كی زۆر به‌سه‌دان حه‌وزی به‌خێوكردنی ماسیان له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه كه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات و بوژانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا یه‌كێكه له‌فرۆشیارانی ماسی له‌بازاری سه‌یداوه – ی شاری هه‌ولێر كه ماوه‌ی 14 ساڵ ئه‌و كاره ده‌كات به PUKmedia ی راگه‌یاند : له‌ئێستادا چه‌ند جۆره ماسیه‌ك ده‌فرۆشین كه جۆرێكیان كیلۆی به 1500 دیناره كه ماسی ورده‌و زیندووش به 4 هه‌زار دیناره‌و ماسی گه‌وره‌ش به 4500 دیناره.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان نرخی ماسی گرانبووه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و ماسی فرۆشه ده‌یگوت : هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی هاورده‌كردنی ماسی له‌شارۆچكه‌ی داقوق له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر بێت‌و هاورده بكرێت ، ئه‌وا گومرگی ده‌خه‌نه‌سه‌ر كه پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ به 3 هه‌زار دینار بوو واتا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌زار دینار گران بووه ، هۆكاری تریشی بۆ گرانبوونی ئالیك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر نرخی یه‌ك تۆن به 350 هه‌زار دینار بوو ، به‌ڵام ئێستا نرخی یه‌ك تۆنی بۆته 650 دۆلار ، هۆی تریش نرخی كاره‌بایه له‌ئێستادا كه نرخه‌كه‌ی زۆره.
محه‌مه‌دی ماسی فرۆش وتیشی : ئێستا جۆری ماسی (كارب ، بونی ، سه‌نتی ، پیره ، شلك ، تیره ، جوڕری ، شقار) ده‌هێنم بۆ فرۆشتن كه هه‌موویان هی ماسی فرۆشه عه‌ره‌به‌كانن ، له‌شاره‌كانی داقوق و موسڵ و دوزخورماتوو و به‌غدا ماسی ده‌هێنرێته كوردستان ، به‌ڵام له‌ئێستادا ناهێڵن له‌ئێرانه‌وه بهێنرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر بێت ئه‌وا نرخه‌كه‌ی زۆر داده‌به‌زێت ، چونكه له‌وێ نرخی ماسی زۆر هه‌رزانه ، به‌ڵام به‌تامترینیان ماسی شارۆچكه‌ی داقوقه كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ سوێری ئاوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و ماسی فرۆشه‌ی هه‌ولێر جگه له‌وه‌ی ماسی ده‌فرۆشێت ، به‌ڵام حه‌وزی ماسیشی هه‌یه‌و ده‌یوت : حه‌وزی ماسیم له‌ناوچه‌ی (به‌حركه) ی هه‌ولێر هه‌یه كه به 4 تا 6 مانگ ماسی تێیدا گه‌وره ده‌بن بۆ فرۆشتن كه هه‌ندێك جۆر 3 هه‌زارو هه‌ندێك جۆری تر 2500 تا 4 هه‌زار دینار له‌سه‌ر ئێمه ده‌كه‌وێت ، ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر روویان له‌دروستكردنی حه‌وزی ماسی كردووه‌و هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم بۆته حه‌وزی ماسی كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵكێكی زۆر موڵكیان هه‌یه‌و پاره‌ی ئاو ناده‌ن ، هه‌روه‌ك بۆ خۆشی خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و قازانجیشی لێده‌كه‌ن ، ته‌نیا له‌مردنی ماسیه‌كان خاوه‌ن حه‌وز زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌شكرد له‌ئێستادا زۆربه‌ی خه‌ڵك ماسی ده‌خۆن و وتی : خه‌ڵك ئێستا به‌و رێژه زۆره‌ی جاران گۆشتی تر ناخۆن و به‌زۆری ماسی ده‌خۆن كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌رزانی نرخ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رۆژانه 200 تا 400 كیلۆ ماسی ده‌فرۆشم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی بازاری فرۆشتنی ماسی كه‌میكردووه.
سه‌باره‌ت به‌یارمه‌تی لایه‌نی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ماسی و دابینكردنی ده‌رمان بۆیان ، محه‌مه‌د وتی : حكومه‌ت هیچ یارمه‌تیه‌كی خاوه‌ن حه‌وزی ماسی بۆ دابینكردنی ده‌رمان و كوتان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌یه‌كانی ماسی نه‌داوه‌و هیچمان پێنادات كه یه‌كێك نه‌خۆشیه باوه‌كانی ماسیش بریتیه له‌نه‌خۆشی كرم ، كه خۆمان ده‌رمانیش ده‌كڕین كه ده‌رمانه‌كان بریتین له‌كلۆرو موره‌كه‌ب و قه‌ڵه‌و بوون و جۆری تر ، بۆیه داواكارم له‌حكومه‌ت ئالیك و ده‌رمان بۆ خاوه‌ن حه‌وزه‌كان دابین بكات ئه‌وكات هه‌رچی خاوه‌ن باخ و مه‌زره‌عه‌یه هه‌موویان حه‌وزی ماسی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ماسی دروست ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌سامانی ماسی له‌هه‌رێمی كوردستان ، به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ست كوردستانی نوێ كه‌وتووه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 405 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری حه‌وزی به‌خێوكردنی ماسیه.
هه‌ر له‌ئاماره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه هاتووه كه تا مانگی 6 ی 2021 له‌هه‌رێمی كوردستان 405 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری ماسی هه‌یه كه 361 پڕۆژه‌یان جۆری حه‌وزی خۆڵیه ، 16 یان حه‌وزی كۆنكرێتی ، 23 یان حه‌وزی قه‌فه‌س و 4 یان حه‌وزی داخراو ، 1 پڕۆژه هه‌ڵهێنه‌ری په‌نجه‌ماسیه كه 184 یان له‌پارێزگای هه‌ولێرو 95 یان له‌پارێزگای سلێمانی و 57 یان له‌پارێزگای دهۆك و 69 یان له‌ناوچه‌ی گه‌رمیانه.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و وزه‌ی سامانی ماسی له‌هه‌رێم ، ئاماره‌كه باس له‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ی 6 مانگی ئه‌مساڵدا 315 هه‌زارو 508 تۆن ماسی و 1 ملیۆن په‌نجه ماسی به‌رهه‌م و وزه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی بووه له‌هه‌رێم كه 66 هه‌زارو 797 تۆن له‌پارێزگای هه‌ولێرو 152 هه‌زارو 886 تۆن له‌پارێزگای سلێمانی و 64 هه‌زارو 33 تۆن له‌پارێزگای دهۆك و 31 هه‌زارو 792 تۆنیش له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و 1 ملیۆن په‌نجه ماسیه‌كه‌ش سه‌رجه‌می له‌پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌م هاتووه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد- هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28