riklam

دەنگۆی بەستنی پلینوم و كۆنگرەو كەمكردنەوەی ئەندامانی سەركردایەتی رەتدەكرێتەوە

کوردستان 06:32 PM - 2021-10-20

سكرتاریەتی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لەبارەی دەنگۆی بەستنی پلینوم و كۆنگرەوە روونكردنەوە دەدات و رایدەگەینێت، ئەو ھەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە سكرتاریەتی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

لە ھەندێك میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوكراوەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  نیازی بەستنی پلینوم، یان كۆنگرە و كەمكردنەوەی ژمارەی  ئەندامانی سەركردایەتی ھەیە، بۆ ھەموو لایەكی روون دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ ئەو مەبەستە، ئەو ھەواڵانەش كە لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

سكرتاریەتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی
ی.ن.ك

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket