riklam

یەكێتی داوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەولێر دەكات

کوردستان 12:47 PM - 2021-10-20

بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی هەولێر یەكێتی رایدەگەیەنێت: دەمانەوێت لە هەولێر دەنگەكان بەدەست هەژماربكرێنەوە، نەك تەنیا بە ئەلیكترۆنی و ئەگەر ئەوەش نەكرێت یەكێتی لەدادگای فیدڕاڵی تانە لەبڕیارەكانی كۆمسیۆن دەدات.

هەژار محەمەد، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی مەڵبەندی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە  PUKmediaی  راگەیاند: ئەو ئەنجامانەی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە راگەیەنراوە، ئەنجامی سكاڵاكان بوون، بەڵام یەكێتی دەتوانێت لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بدات، چونكە ئێمە دەمانەوێت لە هەولێر دەنگەكان بەدەست هەژماربكرێنەوە، نەك تەنیا بە ئەلیكترۆنی. 

وتیشی: بەپێی زانیارییەكان، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوونەتەوەو داوا دەكەن دەنگەكانی هەولێر بەدەست هەژماربكرێتەوە، بەڵام لەئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكەیان، لەدادگای فیدڕاڵی تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن. 

لەهەڵبژاردنی (12ی ئایاری 2018)ی پەرلەمانی عێراق، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسنووری ناوچە جێناكۆكەكانی (كەركوك، نەینەوا، سەحەددین و دیالە) و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، توانی 462 هەزارو 382 دەنگ كۆبكاتەوەو ببێتە خاوەنی 21 كورسی. بووە
جگە لەوەی یەكێتی بەهۆی سیستمی هەڵبژاردنەوە كە فرەبازنە بووە، لە هەولێرو نەینەوا زیانی بەركەوتووە، هاوكات حزبەكە پێیوایە لە هەولێر دەستكاری دەنگەكانی كراوە.
PUKmedia بیلال بارزان – هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket