riklam

د.هێرش حەیدەر: نەخۆشخانەكانی سلێمانی پڕبوون لەتوشبوی كۆرۆنا

کوردستان 11:22 AM - 2021-10-20

ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە حاڵەتەكانی كۆرۆنا دووبارە ڕووی لە هەڵكشان كردووەو نەخۆشخانەكانی سلێمانی بۆ جارێكی تر پڕبنەوە لەنەخۆش، سەرۆكی تیمی روبەڕووبونەوەی كۆرۆناش رایدەگەیەنێت: حاڵەتەكانی كۆرۆنا رووی لەهەڵكشان كردوە، نەخۆشخانەكانی سلێمانی پڕبوون و بڕیاریشە چەند بەشێكی تر بۆ توشبوانی كۆرۆنا بكرێتەوە.

پەیامنێری PUKmedia لەسەردانێكی مەیدانیدا بۆ نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی تایبەت بەكۆرۆنا لەسلێمانی سەرجەم بەشەكانی ئەونەخۆشخانەیەی بەسەركردەوە، ئەوەی بینرا سەرجەم بەشەكانی ئەو نەخۆشخانەیە پڕبوون لەنەخۆشو بەشێكی ئەو نەخۆشانەش باری تەندورستیان ناجێگیرە.

لای خۆشیەوە د.هێرش حەیدەر، سەرۆكی تیمی روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووبارە رووی لەهەڵكشان كردووەو رۆژانە ژمارەیەكی زۆر نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەكان دەكرێت، ئەوەش وایكردووە دووبارە نەخۆشخانەكان پڕببنەوە لە توشبوانی كۆرۆنا.

وتیشی: ئەو كەسانەی ئێستا تووشی كۆرۆنا دەبن بەشێكیان گەنجن، هۆكاری ئەوەش ئەوەیە كە گەنجان وەك پێویست پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان نابن و هەروەها وەك پێویست ڤاكسینی كۆرۆنا وەرنەگرتووە.

هێرش حەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو كەسانەشی ئێستا تووشی كۆرۆنا دەبن ئەوكەسانەن ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە، بۆیە پێویستە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن تا رێگری بكەن لە تەشەنە سەندنی ڤایرۆسەكە.

سەرۆكی تیمی روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەسلێمانی ئەوەشی وت: لەناو قوتابخانە و خوێندنگاكان تووشبون بەكۆرۆنا هەیەو پێویستە ئەو خوێندكارانەی كە تەمەنیان لەسەروی 16 ساڵیەوەیە ئەوانیش ڤاكسین وەربگرن بۆ ئەوەی لەناو خوێندنگاكان ڤایرۆسەكە تەشەنە نەسێنێت.

PUKmedia جەمال سەرگەتی فۆتۆ: شاد ئیبراهیم


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket