riklam

توێژەرێكی كورد كار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە دەكات

تەندروستی 08:49 PM - 2021-10-19
دەستەی كوردستانی

دەستەی كوردستانی

توێژەرێكی دەستەی كوردستانی كار لەسەر دۆزینەوەیەكی نایاب لە بواری چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا دەكات و بەرەوپێشچوونی بەرچاویشی بەدەستهێناوە.

دكتۆر رێباز ئاوات ئەحمەد توێژەر و مامۆستا لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی كە بڕوانامەی دكتۆرای لە زانكۆی ئۆكلاهۆما لە سەنتەری زانستی تەندروستی لە شاری ئۆكلاهۆما لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەدەستهێناوە، كار لەسەر دۆزینەوەیەكی نایاب لە بواری چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا دەكات و بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

لەوبارەیەوە، دكتۆر رێباز ئاوات ئەحمەد توێژەر و مامۆستا لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بە سایتی دەستەی كوردستانی راگەیاند: هەر لە منداڵییەوە توانای تێڕامان و وردبوونەوە یەكێك بووە لە تایبەتمەندییەكانی ژیانم، هەر ئەوەش هۆكار بوو بۆ ئەوەی لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستییەوە بگەمە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لە ساڵی (2015-2020) بە سكۆلارشیپی زانكۆی ئۆكلاهۆمای پزیشكی.

وتیشی: سووربوون لەسەر زیاتر فێربوون و توێژینەوەی زانستی هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەوەی دەستەوەستان نەبم و دۆزینەوە نایابەكەم لە بواری چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا زیاتر بەرەوپێش ببەم و خۆشبەختانە ئێستا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی زاناكانی زانكۆی مەریلاندی پزیشكی و كۆمپانیای (Gennoa Bio) بەدەستهێناوە، تا بخرێتە قۆناغەكانی (Food and Drug Administration) لە چوارچێوەی پرۆگرامی پۆست دكتۆرا لە زانكۆی ناوبراو، تاوەكو بە پراكتیكی تاقیبكرێتەوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لێی سوودمەند ببن.

دكتۆر رێباز ئاوات ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا: خۆشحاڵم بەوەی كە هەوڵ و ماندووبوونەكانی چەند ساڵەم گەیشتوونەتە بواری تاقیكردنەوە تاوەكو نەخۆشانی شێرپەنجە سوودمەند بن لە داهاتوویەكی نزیكدا، وتیشی: ئامادەم هاوكاریی هەر گەنجێكی توێژەر و زانستخواز بكەم كە بیەوێت جێدەستی دیاربێت لە بەرەوپێشبردنی زانست لە هەرێمی كوردستاندا، چونكە زانست و فێربوون بنەمای سەركەوتنی گەلانە.

راشیگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە من گەنجێكم لە كوردستانەوە دەستمپێكردووە و ئێستا بوومەتە جێگەی متمانەی زاناكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆیە هەر كەسێك تواناكانی بخاتە گەڕ دەتوانێت بگات بە ئامانجەكانی كە لە كۆتاییدا بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییه
PUKmedia دەستەی كوردستانی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket