riklam

د.سەباح هەورامی: زۆربەی ئەو توشبوانەی لەڕاپەڕین گیانیانلەدەستداوە گەنجن

کوردستان 07:48 PM - 2021-10-19

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی  رایدەگەیەنێت: زۆربەی ئەو توشبوانەی گیانیان لەدەستداوە بەداخەوە گەنجن، ئەوانەشی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە لە نەخۆشخانە داخڵ نەكراون.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەداخەوە بەگوێرەی داتاكانی نەخۆشخانەكانی راپەڕین و ئەو تووشبوانەی دەڤەرەكەش كە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی، زۆربەی ئەو توشبوانەی گیانیان لەدەستداوە بەداخەوە گەنجن و بەشێكی زۆریان تەمەنیان لەخوار 35 ساڵەوەیە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەكان، هۆكارەكانی بۆماوەیی كاریگەری لەسەر كۆرۆنا هەیەو وا دەردەكەوێت خەڵكی دانیشتوی راپەڕین بەرگرییان بەرامبەر بە كۆرۆنا لاوازتر بێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەشڵێت: ئەوانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە نەخۆشخانە داخڵ نەكراون، لەبەر ئەوە هانی هاووڵاتیان دەدەین ڤاكسین وەربگرن، هەرچیەكیش پێویستبێت دەیگەیەنینە دەڤەری ڕاپەڕین.
 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket