riklam

راوێژكارێكی كازمی: زیاده‌ پاره‌ی نه‌وت سێ ته‌وه‌ری گرنگ داده‌پۆشێت

ئابوری 07:11 PM - 2021-10-19

مه‌زهه‌ر موحه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و زێده‌ پاره‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌ سێ ته‌وه‌ری گرنگ داده‌پۆشێت كه‌له‌نێویاندا پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان ده‌بێت كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا دروست ببێت.

ساڵح له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق راشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گه‌یشتنی به‌ 75 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك،  ئه‌و زێده‌ پاره‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌دیهاتووه‌ به‌لایه‌نی كه‌م سێ ته‌وه‌ر داده‌پۆشێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان بۆ داپۆشینی كورتهێنان له‌بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 كه‌ بڕه‌كه‌ی 29 تریلیۆن دینار بوو، ته‌وه‌ری دووه‌میش په‌یوه‌سته‌ به‌داپۆشینی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌كورتهێنانی زیاده‌ی راسته‌قینه‌ دروست ده‌بێت كه‌ له‌ 10 تریلیۆن دینار كه‌متره‌و له‌ئه‌كامی شكست له‌خه‌مڵاندنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان دروست ده‌بێت و كه‌له‌ 40% ی خه‌مڵاندنه‌كانی له‌بودجه‌دا دانراوه‌ یاخود پلانی بۆ داڕێژراوه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هۆكار بووه‌ بۆ ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر خه‌رجی ساڵانه‌ دروست ببێت.

راشیگه‌یاند: ته‌وه‌ری سێیه‌م به‌ئاراسته‌ی پشتگیریكردن له‌و پرۆژانه‌ ده‌ڕوات كه‌ كێشه‌یان له‌سه‌ره‌.

PUKmedia ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket