riklam

كۆمسیۆن كاندیدی هەڵبژاردنەكان ئاگادار دەكاتەوە

عیراق 05:33 PM - 2021-10-19

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆتا ئاگاداری ئاڕاستەی كاندیدی هەڵبژاردنەكان كرد.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە ئاگاداری سەرجەم پاڵێوراوان دەكاتەوە سەربەخۆكان بێت یاخود پاڵێوراوی پارت و هاوپەیمانە سیاسییەكان ئەگەر هەر  تانەیەكیان هەیە لەبەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمانی عیراق كە كۆمسیۆن بڵاویكردونەتەوە كۆتایی دەوامی رەسمی ئەمڕۆی كۆمسیۆن 19ی تشرینی یەكەمی 2021 كە كۆتا رۆژ دەبێت بۆ پێشكەشكردنی تانەكان.

كۆمسیۆن جەختیشیكردۆتەوە پێویستە لەماوەی سێ‌ رۆژدا لەبەرواری كۆتایهاتنی ماوەی تانەكان، هەر بەڵگەیەكی پاڵپشت بەتانەكانیان هەیە پێشكەشی بكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket