riklam

سه‌رۆك كۆمار: ھه‌وڵه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی ریشه‌كێشكردنی تیرۆرو گه‌نده‌ڵی یه‌كخرێن

عیراق 02:52 PM - 2021-10-19

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، كارنامه‌ی ھه‌ر یه‌ك مارتن یاغر، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و پیته‌ر شتیپانیك، باڵیۆزی چیكی وه‌رگرت.

له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و چێك به‌جیا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌روانێته‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوسه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای ھاریكاری ھاوبه‌شی ھه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوھه‌وا و پاراستنی ژینگه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كارای كاریگه‌ر كه‌ بتوانێت داواكارییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵك بۆ ژیانێكی باشتر و خۆشگوزه‌ران دابین بكات، ھاوكات دووپاتیكرده‌وه‌ له‌گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌ رووی ئابووری و بازرگانی و پشتیوانی له‌ ده‌رفه‌تی وه‌به‌رھێنان به‌ ئاڕاسته‌ی به‌ھێزكردنی دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی عیراق.

ھه‌ر له‌ دیداركه‌دا سه‌رۆك كۆمار ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانیان، به‌جۆرێك ببێته‌ مایه‌ی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و ھه‌ماھه‌نگی نێوان عیراق و وڵاته‌كانیان.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ ھه‌ردوو باڵیۆز ئه‌ڵمانیا و چێك سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد، ھه‌روه‌ھا پشتیوانی وڵاته‌كانیان بۆ عیراق دووپاتكرده‌وه‌ و جه‌ختیشیانكرده‌وه‌ له‌پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق له‌بواره‌ جیاجیاكان، له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket