تونی بابا له ده‌ربه‌ندیخان
کوردستان 10:55 AM - 2021-10-19
ده‌كه‌وێته باشووری شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، تونێلێكی درێژی به‌ناوبانگه به‌هۆی كرداره سروشتیه‌كانه‌وه دروستبووه، سه‌رچاوه‌ی ئاوی تێدایه و شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیای ئه‌م شوێنه‌دا ئاسه‌واری شارستانیه‌تی دێرین به‌دی ده‌كرێت.
سه‌ختی و پێچاو پێچی پێكهاته‌كانی به شێوه‌یه‌ك سه‌رسوڕھێنه‌ر چوه‌به‌یه‌كدا.
توونی بابا، یان توونی بابا عه‌مره، ده‌كه‌وێته باشووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان /66كم باشووری سلێمانی له نێوان گوندی پونگڵه و پساكان. توونێلێكی درێژی پێچاوپێچی فره‌لقه، كه پێشهاته سروشتییه‌كان، ئه‌و باره جیۆلۆجییه‌یان بۆی نه‌خشاندووه، چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی ئاو و تاڤگه و ته‌نانه‌ت شوێنه‌واری شارستانیه‌تی دێرینی تێدایه. خه‌ڵكانێك زۆر به یارمه‌تیی شاره‌زایانی توونه‌كه، بۆ گه‌شت و بینینی ده‌شت رووی تێده‌كه‌ن.
شوێنێكی گه‌شتیارییه و مایه‌ی به‌ختیارییه بۆ گه‌شته‌وه‌ران، به‌ڵام سه‌ختی و پێچاوپێچی شوێنه‌كه، وایكردووه ناوی وه‌ها بڕوات، هه‌ر كه‌سێك بچێته ئه‌و شوێنه، رێی هات و نه‌هاتی گرتووه‌ته به‌ر.
خه‌ڵك بۆ گه‌شت ده‌چنه توونی بابا
بۆ كه‌سانێك كه زۆر چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی ئه‌فسانه‌یی و سه‌یریان له‌باره‌ی توونی باباوه بیستبێت، له‌وانه‌یه سه‌یر بێت بگوترێت خه‌ڵك بۆ گه‌شتكردن ده‌چنه ئه‌و توونه، به‌ڵام چه‌ندان گرووپ و خه‌ڵكی ئاساییش ده‌چنه ئه‌و توونه، ته‌نانه‌ت گرووپه‌شاخه‌وانییه‌كانیش وێڕای خۆیان، خه‌ڵكی تر‌یش ده‌به‌ن. هه‌ر بۆ نموونه گرووپی شاخه‌وانی شار له سلێمانی گرووپی شاخه‌وانی به‌مۆ له گه‌رمیان چه‌ندان گه‌شتیان بۆ ئه‌و توونه رێك خستووه، گرووپه‌كانی تری له‌شجوانیی ئه‌و سنووره‌یش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته وه‌ك ڕێنوێنی بیگریته به‌ر بۆ بڕینی ئه‌و رێڕه‌وه باریكانه‌ی توونه‌كه، ژه‌مه‌خواردنێك و تۆزێك شیرینییه، ئه‌ویش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وزه‌ی به‌فیڕۆچوو، یان ده‌ستخستنی وزه‌ی پێویست بۆ ته‌یكردنی توونه‌كه.
ناوی باوه عه‌مره له چییه‌وه هاتووه؟
په‌یجی له‌شجوانیی ده‌ربه‌ندیخان، له‌باره‌ی ناوی باوه عه‌مره‌وه، زانیارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته روو كه ئێسته ته‌نیا یه‌ك نووسین له‌سه‌ر توونی بابه عه‌مره ماوه‌ته‌وه، كاتێك (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی) هاتووه ئه‌و شوێنه‌ی خستووه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، پاشایه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی كورد به‌ناوی (بابه عه‌یار) هه‌بووه كه ده‌ستی جادووی هه‌بووه، له سه‌رده‌می مه‌كدۆنییه‌كاندا جادووبازی شتێكی باو بووه، ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی، (بابه عه‌یار)ـی كردووه‌ته حوكمڕانی ناوچه‌كه و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه، ئه‌و كه‌سانه‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا بوون، له‌و توونه‌دا ماونه‌ته‌وه، چونكه توونه‌كه به به‌رده‌وامی ئاوی تێدا بووه، له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا بۆیان بووه‌ته په‌ناگا، بابه عه‌یار زیاتر له 400 ساڵ ژیاوه، به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نه‌وه به بابه عه‌مره ناوی ده‌ركردووه و توونه‌كه به ناوی ئه‌وه‌وه ناو ده‌برێت.
PUKmedia ئه‌ركان شاوازی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28