riklam

دەستكاریكرنەوەی نرخی دۆلار بەدوور دەزانرێت

ئابوری 10:30 PM - 2021-10-18

دوای تێپەڕبنی 10 مانگ بەسەر بڕیاری بانكی ناوندی عیراق بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، ئابوریناسێك و مامۆستایەكی زانكۆ پێیوایە ئەو بڕیارە بەزیان بۆ هاووڵاتیان شكایەوە‌و سودی بە سەرمایەداران هەبوو، راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەی دەستكاریكردنی بەهای دینار كارێكی زەحمەتە، لەگەڵ ئەوەش چاوەڕواندەكرێت لە چوارچێوەی ململانێ سیاسیەكانی ئێستای عیراق، جارێكی تر بانكی ناوەندی بڕیاری گەڕانەوەی بەهای دینار  بۆ دۆخی جارانی بدات.

د.ئەیوب سماقەیی ئابوریناس و  مامۆستای زانكۆ بە PUKmediaی راگەیاند: بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، بڕیارێكی قورس و زەحمەت بوو، كەلەلایەن بانكی ناوەندی دراوە، لە هەمانكاتدا  هەر هەنگاوێك بۆ دابەزینی بەهای دۆلار، بە هەمانشێوە زەحمەت دەبێت، چونكە دووبارە دەستكاریكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەبێتە هۆی دروستبوونی دڵەراوێكی لەنێوان  بەكارهێنەر و بەرهەمهێنەران.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەش چاوەڕواندەكرێت لە چوارچێوەی ململانێ سیاسیەكان، جارێكی تر بانكی ناوەندی بڕیاری گەڕانەوەی بەهای دینار  بۆ دۆخی جارانی بدات، كە پێشتر  100 دۆلار بە 118 هەزار دینار بوو، بەوپێیەی لە عیراق رەهەندە سیاسیەكە زاڵە بەسەر بڕیار ئابوریەكان،  زۆرجار بانكی ناوەندیش دەكەوێتە  ژێر فشاری لایەنێكی سیاسی.

لەبارەی  كاریگەری بەرزكردنەوەی دۆلار بەرامبەر دینار  لەماوەی ئەو 10  مانگە، د.ئەیوب سماقەیی  روونیكردەوە: ئەو بڕیارە هیچ ئەنجامێكی باشی بۆ هاووڵاتیان نەبوو، بەڵكو هەژاری هەژارتر كردو دەوڵەمەندو خاوەن دۆلارەكانیشی بەرزكردەوە، بەوپێیەی لەگەڵ بڕیاری بەرزكردنەوەی  بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، لەلایەك هەڵئاوسان دروستبوو، كە بە هۆی بەرزبونەوەی كاڵاكان، لەلایەكی تر كۆمەڵگای رووبەرووی بێكاری بویەوە ، ئەمەش بەزیان بۆ هاوڵاتیان تەواوبوو.

تەئكیدشیكردەوە: ئەوەش راس نیە كە باس لەوە دەكرێت بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لە دوور مەودا كاریگەری دەبێت، بەپێچەوانەوە  لەدوورمەوداش كاریگەری نابێت و یارمەتی كەرتی پیشەسازی نادات بۆ ئەوەی پێشبكەوێت، ئەویش بەهۆی ئەو عیراق ژێرخانی ئابووری خراپە و وەكو پێویست نیە، بەجۆرێك ئەوەی وڵاتان بۆ كارگە و دامەزراوە پیشەسازییەكانی خۆیان  دەكەن عیراق ئەو توانایەی نیە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket