فیلمی سپی پۆش بووه نوێنه‌ری ئێران له ئۆسكاری 2022
ئەدەب و هونەر 06:14 PM - 2021-10-18
كورته فیلمی "سپی پۆش" له نووسینی سیناریۆ و
ده‌رهێنانی "ره‌زا فه‌هیمی" كه له كوردستان وێنه‌گیراوه وه‌كوو فیلمی
هه‌ڵبژارده‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته
فیلمی تاران كه رووداوی په‌سندكراوی ئه‌كادیمیای ئۆسكاره،
نوێنه‌رایه‌تی سینه‌مای كورته فیلمی ئێران له نه‌وه‌د و چواره‌مین
خه‌ڵاتی ئۆسكار له ساڵی 2022 له ئه‌ستۆی دایه.
كورته فیلمی "سپی پۆش" به‌رهه‌می "ره‌زا فه‌هیمی" كه ساڵی رابردوو
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد، له كوردستان
وێنه‌گیراوه و كۆمه‌ڵێك له ستافی په‌شه‌گه‌ڕیی سینه‌مای كوردستان له‌م
به‌رهه‌مه‌دا به‌شدارییان كردووه، به پێی یاسا و رێكارنامه‌ی
ئه‌كادیمیای ئۆسكار، وه‌كوو نوێنه‌ری سینه‌مای كورته فیلمی ئێران له
نێو كۆی كورته فیلمه‌كانی ناسێندراو له لایه‌ن ئه‌و فێستیڤاڵانه‌ی كه
مه‌رجه‌كانی ئه‌كادیمیای ئۆسكاریان هه‌یه، ئاماده ده‌بێت.
به له‌به‌ر چاو گرتنی ده‌ست‌نیشان كردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
كورته فیلمی تاران له پێڕستی فێستیڤاڵه‌كانی "ئۆسكاركوالیفاید"، ئه‌م
فێستیڤاڵه و فێستیڤاڵه‌كانی دیكه‌ی ئاماده‌بوو له‌م لیسته‌دا، به پێی
یاسا و رێساكانی ئۆسكار، ده‌توانن له ماوه‌ی كاتی دیاری كراوی 1ی
ئوكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ تا 30ی سێپتێمبه‌ری ساڵی دواتر، ناوی كورته فیلمی
هه‌ڵبژارده‌ی هه‌مان خول له رووداوه‌كه به‌م ئه‌كادیمیایه بناسێنن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، كورته فیلمی "سپی پۆش" به‌رهه‌می "ره‌زا
فه‌هیمی" كه له سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته
فیلمی تاران، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێنا، له
ئۆسكاری 2022 به‌شداری ده‌كات.
نه‌وه‌د و چواره‌مین خه‌ڵاتی ئۆسكار له به‌شی كورته فیلمه‌كاندا،
میوانداری به‌رهه‌م گه‌لێك ده‌بێت كه له رۆژانی یه‌كی ئوكتۆبه‌ری 2020
تا كۆتایی سێپتێمبه‌ری 2021 له فێستیڤاڵه‌كانی په‌سندكراوی ئۆسكار
له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ڵبژێردرێن و به‌م ئه‌كادیمیایه ناسێندرابێتن.
كورته فیلمی "سپی پۆش" كه به پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی
ئێران به‌رهه‌م هێنراوه، پێشتر له رووداوه‌كانی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی
وه‌كوو؛ فێستیڤاڵی "كله‌رمۆن فران"ی فه‌ره‌نسا، فێستیڤاڵی "شۆرت شۆرتس"ی
ژاپۆن (له فێستیڤاڵه‌كانی ئۆسكاركوالیفاید)، فێستیڤاڵی "كۆنكورتۆ"ی
ئیتاڵیا و چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی دیكه به‌شداری كردووه.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران به ئاماده‌بوون له ریزی
پێڕستی فێستیڤاڵه‌كانی په‌سندكراوی ئه‌كادیمیای ئۆسكار كه بۆ یه‌كه‌مین
جار له مێژووی سینه‌مای ئێران‌دا هاتۆته ئاراوه، فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی له هه‌ر خولێكی
فێستیڤاڵه‌كه‌دا، هه‌موو سالێك به ئه‌كادیمیای ئۆسكار ده‌ناسێنێت.
"سادق مووسه‌وی" به‌ڕێوبه‌ریی گشتی ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران به
ئاماژه به‌وه‌ی كه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران، له لایه‌ن
ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتی: له قاڕه‌ی ئاسیا
وڵاتانێكی ده‌گمه‌ن له‌وانه: ژاپۆن، كۆریای باشوور، هیندستان، سه‌نگاپوور،
توركیا و له باكووری كیشوه‌ری ئه‌فریقاشدا ته‌نیا وڵاتی میسر ئه‌و
شانازییه‌یان هه‌یه كه فێستیڤاڵه‌كانی ئۆسكار كوالیفایدیان هه‌بێت. له
ئێستادا، ته‌نیا 127 فێستیڤاڵی سینه‌مایی له ئاستی دنیادا بوونیان هه‌یه كه
"ئۆسكار كوالیفاید" بن.
مووسه‌وی له درێژه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا گوتی: له ئێستادا، زیاتر له 10 هه‌زار
فێستیڤاڵی باوه‌ڕپێكرا و باوه‌ڕپێنه‌كرا له جیهاندا، به‌ڕێوه‌ده‌چن؛ له‌م هه‌مان
كاتدا، فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران، پێگه‌یه‌كی باشی له ئاستی
جیهاندا هه‌یه. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه له لایه‌نی كۆنی و باوه‌ڕپێكراوییه‌وه؛
گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی كورته فیلم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دێته‌ئه‌مار.
به‌ڕێوبه‌ریی گشتی ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له كۆتایی قسه‌كانیدا
گوتی: دوای لابردنی ئاسته‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ناردنی پاره، ناونووسی
به‌لاشی فیلمه‌كان وه‌لاده‌نێردرێت و وه‌كوو فێستیڤاڵه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ئێمه‌ش
خه‌رجی ناونووسی له به‌شداربووان وه‌رده‌گرین و به‌م شێوه‌یه، فێستیڤاڵیش
ده‌توانێت ته‌واوی خه‌رجه‌كانی خۆی دابینبكات. له ئێستادا ناونووسی
به‌رهه‌مه‌كان له فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران و هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی
به‌رنامه‌كانی بۆ سینه‌ماكارانی كورته فیلم، به‌لاشه.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27